- بینراو: 1737
عه‌بدولقه‌هار هه‌ولێری
هه‌ر وڵاتێك كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی و مۆركی خۆی هه‌یه، كه ده‌بنه ناسنامه‌ی كۆده‌نگی سیمای هاوشاریانی ئه‌و وڵاته، هاوكات گه‌لی كوردیش خودان كۆمه‌لێك ئاكاری جوانه و پێویست ده‌كات جار‌و بار وه‌بیر خۆمانیانی بهێنینه‌وه تاوه‌كو چیدیكه دوا نه‌كه‌وین و له كاروانی رۆشنبیریی و كه‌لتووریی و شاره‌ستانیانه و هزری جیهانی به‌جێ نه‌مێنین، به‌ڵكو وه‌كو تاك پێویسته ده‌سپێشخه‌ری بین و هه‌نگاو بنێین و هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو بكه‌ینه‌وه. به‌لامه‌وه گرنگه ورده سه‌رنجی تایبه‌تی خۆم له هه‌مبه‌ر كۆمه‌لێك پرسی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك تاکێكی کورد بخه‌مه روو، كه‌وا ده‌زانم له ئه‌مرۆدا كه به‌ره‌و هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆیی ده‌چین، وروژاندنی ئه‌م باس و بابه‌تانه زۆر گرنگه هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ هۆشیاریی جه‌ماوه‌ری و به‌خۆ هاتنه‌وه له‌و غه‌فله‌تیه‌ی، كه رووبه‌روومان بۆته‌وه، ئه‌گه‌ر به ووردی مێژووی خۆیان بخوێننه‌وه له‌وه تێده‌گه‌ن، که زۆر جار وڵاتانی تر به تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی که به‌شێكی کوردستانیان قۆرغ و داگیر کردووه. له‌ژێر ناوی جۆراو جۆردا، توانیویانه یاری به هه‌ست و سۆز‌و مه‌شاعیری گه‌له‌که‌مان بکه‌ن، به تایبه‌تی به به‌کار هێنانی ئاین، ته‌نانه‌ت ئیستاکه‌شی له‌گه‌ڵدا بێت، هاوشاریانی کورد نه‌یانزانیوه وه‌کو خه‌ڵکانی تر ئاین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵاته‌که‌یان، که کوردستانه به‌کار بێنن، بۆیه وڵاتانی هاوسنور زۆر کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر هاوڵاتیانی کوردستان، ئه‌مه‌ش تا ئێستاکه درزێکی گه‌وره‌ی خستۆته سه‌ر شێوازی بیر کردنه‌وه‌ی تاکی کورد، زۆر جار ئه‌وه‌مان به‌ر گوێ ده‌که‌وێت، که ده‌ڵێن هه‌موو به فلسێک ناگۆڕمه‌وه یان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بوو با پارتی و یه‌کێتی خۆیان به کوشت بده‌ن....!!! ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌مان ڕاده‌کێشێ، که هێشتا بیرکرنه‌وه‌ی عاتیفیانه و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی زاڵه به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه، بۆیه ئه‌رکێکی قورسمان که‌وتۆته سه‌ر شان، که ده‌بێت کۆمه‌ڵگاکه‌مان وا په‌روه‌رده بکه‌ین خۆشه‌ویستی خاک و نیشتیمان بخه‌نه پێش هه‌موو شتێکه‌وه و ناوچه و ناوچه گه‌رێتی و شار شارێنه و شاچیه‌تی به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن. بۆیه ده‌بێت له هه‌موو كاته‌كان به تایبه‌ت له كاتی هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ر پرسێك پێویسته هاوڵاتیان كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێستبن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ی له كوردستان تاراده‌یه‌ك پێچه‌وانه‌یه، چونكه له كاتی ئه‌و رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیانه‌ی، كه دێنه پێشه‌وه، خه‌ڵكی شاره‌كان له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه ئاڕاسته ده‌كرێت، به جۆرێك ئه‌و حزبه‌ی باره‌گای سه‌ره‌كی له چ شارێكه وا له‌لایه‌نگرانی خۆی ده‌كات دژی هاوڵاتیانی شاره‌كانی تر بجوڵێته‌وه، واته هه‌ر شاره‌و هه‌ڵوێستی به‌پێی ئایدۆلۆژیای ئه‌و حزبه ده‌گۆڕێت، پێموایه ئه‌وه‌ش له زه‌ره‌ری هاوشاریانی كوردستانیان ته‌واو ده‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته له‌سه‌ر حزبه كوردستانیه‌كان له كاتی هاتنه پێشی پرسێكی گرنگدا، ئه‌وان كۆكبن، چونكه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌وه كۆكبون ئه‌وا له خواره‌وه ( مه‌به‌ستم لایه‌نگری حزبه‌كانه) ئه‌وانیش كۆك ده‌بن، هه‌روه‌ها پێویسته له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان گرنگی به‌و پرسانه بدرێت و خه‌ڵك هۆشیاربكرێته‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت له پرسه نیشتیمانیه‌كاندا هاوده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵویست بین، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه هه‌ر به زیانی خۆمان ته‌واو ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سه‌رنجیش له‌و ململانێیه‌ی بۆ نمونه نێوان هه‌ندێ له هاوشاریانی كوردستان بده‌ین، ده‌بینین كه‌وا هیچ سودێك به‌دۆزی نه‌ته‌وایه‌تیمان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیمان ناگه‌ێنێ، جگه له زیان نه‌بێت. بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م هاوشاریان له‌وه تێبگه‌ن، كه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له پێش به‌رژه‌وه‌ندی حزبایه‌تی دابنێین، چیتر له ناوخۆدا دژایه‌تی یه‌كتر نه‌كه‌ین، له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر، بێكومان یه‌كده‌نكی ره‌ها نیه له سه‌ر هیج برسێك، به‌ڵام من لێره‌دا به بێویستی ده‌زانم، كه هۆشیاری تاك و كۆمه‌لیش لێره‌دا رۆلی خۆی ببینێت و كار بۆ هاوبیری و یه‌كده‌نكیه‌ك بكات، بێكومان بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان یه‌كده‌نكی هاوولاتیان و هاوشاریان، زۆر گرنگه له مه‌ر ئه‌م پرس چونكه پرۆسه‌یه‌كی نشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه. بۆیه پێویسته له سه‌ر هه‌ر تاكێكی ئه‌م وڵاته به‌شداری به‌رچاویان هه‌بێت و رۆلیان هه‌بێت بۆ سه‌رخستنی هه‌ر برسێكی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌كه‌ر واقعیانه بروانینه بابه‌ته‌كه‌ش, من پێم وایه هێشتا ئه‌و یه‌كده‌نگیه نیه له نێو هاوشاریانی كوردا، كه له‌پرسه چاره‌نووس ساز و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا هاوده‌نگ و كوك بن, پێشم وایه تاكو یه‌كده‌نكی نه‌بێت , ئه‌م پرسه گرنگانه به هه‌لواسراو ده‌مێننه‌وه و له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر ڕاییش بكرێت به كه‌مو كورتی راِیی ده‌كرێت، كایه سیاسیه‌كانی ئه‌م وڵاته و هه‌لوێسته‌كانی هاوشاریان ره‌نگه ئه‌م جیاوازییانه وای له كۆمه‌لكا كردوه، كه خۆی دابه‌ش بكات و هه‌تا له پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نووس سازدا دوور مه‌بینه كه یه‌كده‌نك نه‌بن، یه‌كده‌نكی و یه‌كرێزی هاوشاریانی كورد له مه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا, ئه‌ركێكی نشتیمانیه له سه‌ر هه‌ر تاكێك، كه تێیدا به‌شدار بیت و خۆمان به به‌رپرسیار بزانین له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و هاوده‌نك بین, چونكه له پرسێكی وادا داهاتووی نیشتیمان و نه‌وه‌كانی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و ئاسووده‌ی ده‌روات و خۆشكوزه‌رانی بۆ كۆمه‌لگا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.
به‌داخه‌وه‌م بۆ ئه‌وه‌ی، كه چه‌نده لاپه‌ره‌كانی مێژویی كوردم خوێندبێته‌وه به‌هۆی یه‌كده‌نگ نه‌بوونی كورده‌كان خه‌مباربوومه، شكستی زوربه‌ی شوره‌شه‌كان و له‌ناوچوونی هه‌موو میرنیشینه‌كانی كوردی پێش ئه‌وه‌ی هۆكارێكی ده‌ره‌كی له‌پشته‌وه بێ، هوكاری ناوخۆیی و ناكۆكی خودی كورده‌كان خویان بووه، ئێسته و له‌م سه‌رده‌مه‌دا و دوای رووخانی رژێمی به‌عس له عێراق، به‌هه‌مان شێوه هه‌ست ده‌كرێ چه‌ند قوناغێك ماوه بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كرێز بن له‌باره‌ی پرسه چاره‌نووسازه‌كان، بۆ نمونه لایه‌نێك ده‌لێ كاتی ده‌وڵه‌تی كوردییه، لایه‌نی تر ده‌لێ هێشتا زور زووه، ئه‌م بیر‌و بۆچونه‌ش گواستراوه‌ته‌وه بۆ رێزی هاوشاریانی كوردیش، لایه‌نێك ده‌لێ با زماێكی یه‌كگرتوومان هه‌بێ، لایه‌نێكی تر به‌پێچه‌وانه ئه‌م هه‌نگاوه به زه‌حمه‌ت و پڕ ئاریشه ده‌زانێ و پێی وایه دووبه‌ره‌كی دروست ده‌بێ، لایه‌نێك پێی وایه له‌كێشه‌كانی له‌گه‌ل به‌غدا سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌رپرسیاره و لایه‌نی به‌رامبه‌ر پێی وایه ئه‌وان هه‌موو تواناكانی خویان به‌كارهێناوه و عه‌قلیه‌تی حوكمران له به‌غدا ته‌قه‌بولی جێبه‌جێكردنی خواستی كورد ناكات! له‌م كاته‌دا كورد له‌به‌رامبه‌ر چاره‌نووسێكی نادیار دایه، ئه‌بێ كورده‌كانی ئه‌م هه‌ێمه له‌هه‌موو كه‌سێك شاره‌زاتر بن له به‌دیكردنی نیشانه‌كانی دیكتاتوری، چونكی له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، تا ئێستا هه‌رچی دیكتاتور حوكمی عیراقی كردبێ له‌به‌ر چاوی كورد كردووه و سه‌ره‌تا به‌چه‌ند هه‌نگاوێكی ساده ده‌ستی پێكردووه و دواتر بوه به (تاغوت)، بویه هاوهه‌لوێستی كوردانی هه‌رێمی كوردستان و تاكی كورد له هه‌موو شاره‌كاندا، له‌به‌رامبه‌ر دووباره نه‌بوونی دیكتاتوریه‌ت له به‌غدا و جێبه‌جێكردنی پرسه هه‌لواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرال (نه‌وت، بۆدجه، پێشمه‌رگه، 140، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، سه‌رژمێری) له هه‌موو كاتێك گرنگتره، ئه‌مه‌ش هه‌م له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسان و لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌میش له‌سه‌ر ئاستی تاكی كوردی، یان مانه‌وه له‌ژێر سته‌می دیكتاتوران، یانیش به‌رخودان له‌دژی هه‌ر سه‌ره‌تایه‌كی دیكتاتورییه‌ت له‌م به‌ناو عیراقه‌دا