- بینراو: 1759
عەبدولقەهار هەولێری
شۆڕشی ئەیلولی مەزن لە دەست پێکیەوە شێوازێکی نوێی لە خەبات وتێکۆشانی گەلەکەماندا خوڵقان ، جیاواز لە شۆڕش وڕاپەرینە پیرۆزەکانی تری کوردستان بەگشتی ، بەڵکو بە سیمایەکی زیاتری شۆڕش وشۆرشگێرێتی بەخۆیەوە بینیەوە لە ڕەنگدانەوەی زیاتری بیری کوردایەتی وهۆشیاری نەتەوەیی کە خورسکانە لە بیری هەریەک لە پێشمەرگەکاندا چەکەرەیان کردبوو لەژێر دروشمی یان کوردستان یان نەمان کە ئەمەش هەنگاونان بوو بۆ ئەوەی کوردستان ئازادوسەربەخۆبێ یان پێکەوە هەمووبمرین کە زۆر جاریش سەرۆک مەسعود بارزانی ڕووبەڕووی هەمووداگیرکارانی کوردستان ئەم ووتەیە بەگوێماندا ئەداتەوە کە خاک و گەلی خۆمان خۆش بیەوێت وخەبات وتێکۆشانی بۆبکەین لە وپێناوەشدا گیانمان پێشکەش بکەین تا بەئازادی وسەربەخۆیی دەگەین ، گەورەی ئەم شۆڕشە لە گیان فیدای دەست وتفەنگی پێشمەرگە قارەمانەکانی دابووکە خاوەنی زیاتر لە حەفتا هەزار شەهیدی سەروەری ڕێگایی ئازادی وسەربەخۆیی کوردستان وقاڵبویی ڕیبازیی پیرۆزیی بارزانی نەمربوون ، ئەوەتا 51 ساڵ لەمەوبەر لە 21/7/1965 دەستەیەک لە شێرە کوڕانی ئازاونەبەردی پارتی وبارزانی بە فەرماندەی شەهیدی نەمر محەمەد دەروێش نادرو هەڤاڵەکانی هەڤاڵ حەمە سەعید ئەحمەد و جەلال چاوشین ومحمد حاجی عبداللە وحەمە کاسترۆ وڕەزای عەلی کاتب لە چاڵە نەوتەکانی زەمبوری نێو دڵی کوردستانیان داو داستانێکی کەم وێنەیان لە سەروەریەکانی خۆیان و گەلەکەیاندا تۆمارکرد کە دەنگ وسەدایەکی گەورەی جیهانی لە نێو میدیاکاراندا بەدوای خۆیداهانی کە نەخشەسازی سەربازیی وپیلان دانانی لە لایەن جەنڕاڵ مستەفا بارزانی نەمربوو بۆ ترس و تۆقاندنی دوژمن و پەرتەوەزەکردنی سوپاکەی کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی پێشمەرگە شکستیان دەخوارد وبەمەش بارزانی پەیامێکی بۆ دوژمن نارد کەی پێشمەرگە بیەوێت هەموو ئەوبەربەستانە ئەشکێنێ و پیانداتێ دەپەڕێ بۆ ناوقوڵایی دوژمن ولێدانی لە ئەرکێکی شۆڕشگێرانەدا دوور لە کاری تێکدەرانەو زەرەمەندی خەڵکی سڤیل، گەورەی شۆڕش لەم بیرو فەلسەفەیدا خۆیی دەبینیەوە بۆیە پێشمەرگەکانیشی بەوشێوەیە پەروەردە دەکرد لە پێناو ئازادی ودیموکراسی بۆ گەلێکی زوڵم لێکراوی وەک نەتەوەیی کورد ، شەهید محمد دەروێش نادر نزیک وباوەڕپێکراوی بارزانی نەمر کاتێک دەنێرێت بەشوێنیا بۆ بارەگایی بارزانی نەمر و ئەم کارەی پێ دەسپێرێت وپیی دەڵێت ئەم کارە گیانفیدایی دەوێت ئەویش لە وەڵامدا پێی دەڵیت بێگومان خۆم بۆ هەموو ڕووبەڕووبوونەوەیەک ئامادەکردوە ئەزبەنی ، لە پێ دەشتەکانی کەرکوکەوە بەنێو کوردستانی داگیرکراوی پڕ لەسەربازگاومین چێنراو شەهید محمد دەروێش وهەڤاڵەکانی لەدوای چەند ڕۆژێکی ڕۆیشتن ووڵاخێک لەگەڵیان بۆ هەڵگرتنی پێداویستیەکانیان دەچنە نێو قوڵای دوژمن وبەدەستی خۆیان لە ڕۆژێکی مێژوویی وەکو ئەمڕۆدا لە نێو گڕو ئاگر و بۆ مبابران وتەیارەدا مژدەی سەرکەوتن دەگەیننە سەرۆک بارزانی نەمرو لەگەڕانەوەیان پاداستیان دەکات بە چەند جەکێکی بڕنەودەمانچەیەکی سمس بۆ شەهید محمد ولە پاداشتی نیشتیمان پەروەری ودڵسۆزیی بۆ نیشتیمان لە دوای چوار ساڵ تێ پەربوون بەسەر ئەوداستانەدا شەهید محمد لە سلێمانی تیرۆردەکرێ بەدەستی کۆمەلیک چەکداری خۆفرۆشی کۆیلەی داگیرکارانی کوردستان ودڵە گەوەرەکەی کە بۆ سەربەخۆیی وئازادیی کوردستان بۆ هەمیشە لە لێداندابوو لەکار دەکەوێت وبۆ هەتاهەتایە دەبێتە میوانی خاکی کوردستان لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول وچوونی هونەرمەندیی گەورەیی کورد جەمال بەختیار بۆ ئەمریکا تابلۆی بەرەوئازادیی بۆ کوردستان لەساڵی 1976دەنەخشێنی بەدەست وپەنجەی پڕ لەبەهرەیی کە ئاماژەیە بۆ تۆمارکردنی داستانی زەمبوور وڵیدانی بیرەنەوتەکانی کەرکوک لە دەست وتفەنگی پێشمەرگەکانی پارتی وبارزانی وهەروەها سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەرتوکە مێژووییەکەیدا بەزمانی کوردی بارزانی وبزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بەرگی سێهەم بەشی یەکەم لە لاپەڕە 198 زۆر بەباشی وەسفی ئەم دەستانەوئامانجەکانی کردوە بەسەرپەرشتی محمد دەروێش نادر ، لەدوای شەهید بوونی محمد دەروێش نادر کوڕوکچێک بەدیاری بۆ کوردستان بەجێماون لە ساسان وکۆچەر و پەروەردەکردنیان لەلایەن حاجی ڕەعنای نەنک و تەها دەروێشی مامی خۆشەویستیان گەیەنرا ئەمڕۆ کە هەموو کەسیک شانازییان پێوەبکات ، ئەوەتا ساسانێک لە دوای شەهیدبوونی باوکی دەبێت لە کوێرەوەری و خەم کۆکردنەوە چیتر بکات بۆ ئاسودەکردنی باوکی وسەروەری گەلەکەی لەدوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 وەک هەمووخەڵکی کوردستان دەبێتە پێشمەرگەو ڕووبەڕووی ڕژێمی بەعس چووە و بووەهەڵگری ڕێبازە پیرۆزەکەی باوکی و دواتر بووە باشترین کادیری بە توانایی ڕاگەیاندن بە ئەمڕۆشەوە وەک ڕۆژنامە نووسێکی بەتوانا لە بواری نووسین و بڵاوکردنەوە خزمەت دەکات ، لە ساڵی 1995 لە دووتۆیی پەرتوکێکدا بەناوی سیمایی شەهید محمد دەروێش نادر لە ئاگری زەمبووردا ئامادەونووسی وچاپ وبلاوی کردوەکە سەراپا باس لە بیرەوەری شەهیدوداستانەکە دەکات وکۆمەڵیک لە سەرکردەوپێشمەرگەکانی پارتی وبارانی تیدا نووسراویان هەیە بە نووسینی پێشەکی پەرتوکەکەش لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی نووسراوە بەکارێکی باش وەسفی دەکات ودەست خۆشی لە ساسان دەکات بۆ ئەنجام دانی ئەم کارە پیرۆزە بۆباوکی ومێژووی گەلەکەیی ، ئەوەیی ماوەتەوە لێرەدا ئاماژەیی پێ بکەین ئەوەیە ئاخۆ دوای 51 ساڵ لە تیپەڕبوونی ئەم داستانە قارەمانیەتیە مێژوونووسانە بەئەرکی نەتەوەیی خۆیان هەستاون لە هەڵسەنگاندن وهەڵدانەوەی هەندێک لایەنی نەبیستراوی ئەم داستانە وە یاخود گرنگی دانی لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردا بۆ خستنە بەردەمی نەوەیی نوێمان بەداخەوە وەک پێویست نەبوون ئەوەشی هەبووە لە چرکردنەوەی کوڕی شەهید خۆیدا بووە بەهەوڵەکانی تاکەکەسی خۆیی دەنا ئەم داستانە کەم وێنەیە لەهەرکوێیەکی دنیادابووەیە ئیستا دەیان ڕۆمان وشانۆ وفیلمیان بۆ سازدەکردودەخستە نیو کلتوری ووڵاتەکەیان و نەوەکانیان شانازییان بە قارەمانان وسەروەرانی ووڵاتەکەی خۆیان دەکرد بەهیوام لەم ئازادیی وسەرفرازییەیی گەلەکەماندا هەنگاویی خێرانەنێن بەسەر مێژووی خۆمان وڕابردووماندا بۆ لەبیرکردنیان بەڵکو دەبێت بەهەموولایەکمان ئەومێژووانە بەگەشاوەیی بۆ هەمیشە بۆن وبەراممیان لە لووتماندابێت وسەروەریان لە چاوماندابێت