- بینراو: 526
دەمەوێت لە یادی پڕشکۆوسەروەری هەردووڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان ویەکێتی لاوانی کوردستان وتێپەڕاندنی 66 ساڵ لەخەباتوقوربانی دان لە پێناوئامانجی یەک خستنی هێز و توانای گەنج ولاوانو نەوجوانان بۆ پشتگیریکردن لە دۆزی ڕەوای میللەتەکەمان ولەوپێناوەشدا لە قۆناغە جیاجیاکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیماندا ڕۆڵی گرنگیان بینیوە وبەشداربوون لە شاخ وشار بە ئەمڕۆشەوە لە ئاوەدانکردنەوە وگەشەپێدانی زانست وڕۆشنبیری بۆ کوردستانێکی بەهێز.
بەندەش وەک دەروێشێکی هەمان ڕێباز وقوتابخانەی کوردایەتی کە لەسەربنەمای ڕێنمایەکانی باوکی کورد مستەفا بارزانی نەمر هاتە دامەزراندن ، هەنگاوم بڕی لە تاراوگەوە بۆ فێربوونم لە هەمان قوتابخانە بۆ زیاتر خزمەتکردنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد بەشێوازێکی ڕێکخستن و سەرکەوتوانە کە دەنگ وپەیامی گەلەکەمان بێت لە تاراوگە.
جێگایی خۆیەتی کە شانازی بکەم بۆ ماوەی چەند ساڵێک بەرپرسی ئەم ڕێکخراوە بووم لە هۆڵەندا و دەسکەوتی گەورەمان بەدەستهێنا لەگەڵ هەڤاڵانم کە ماندوونەناسانە کاریان دەکرد و ئێستا کارگێڕی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان بەرپرسی ڕاگەیاندنم.
پێم خۆشە ئاماژەیەک بۆ ئێستایی قوتابیانی تاراوگە بکەم کە دەبوایە بەپیی گۆڕینی هەلومەرجەکان سەرکردایەتی پارتیمان پڕۆژەی پڕلە چالاکی ونوێ بوونەوەی هەبوایە بۆیان، بەداخەوە ئەم تێروانینەم نەدیوە لە خاڵیکی چەق بەستودایە بۆیە داوا لە سەرکردایەتی وجەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەم کە پرۆژەی تایبەتیان هەبێت بۆ لاوانی کورد لە تاراوگە کە بەسەرمایەکی گەورە هەژمار دەکرێن بۆ ئایندەی کوردستان، چونکە چەند نەوەیەکی نوێ لێرە لەدایک بوون و کەم ئەزمونن بەرامبەر مێژووی گەلەکەیان، دەکرێ هەستی نەتەوەیەتی و ئینتیمابوون بۆ خاک و نەتەوە بە پرۆژەی گرنگ لە دڵودەرونیاندا بچەسپێنرێ نەک بەسیاسەتی کلاسیکی کە ئەوان تێناگەن وحەزبەخزمەتکردن دەکەن لەوکاروانە پڕشکۆیەیی کە هەموومان سەربەرزین پێیان لە 66 ساڵی خەبات وقوربانیداندا.
دیندار کۆچەر