- بینراو: 803
ساسان دەروێش – هۆڵەندا
لە ژێر چاودێری ئەنوەر مەسیفی بەرپرسی لقی شەشی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندی یاوەی لە دەستەی کارگێڕی لق سەرحەد غەفوری و عومەر زاوێتەیی و سەگڤان سەلاح وخاتوو فەزیلە شۆڕش وبەرپرسی ڕێکخراوەکانی ڕیکخستنی سنوورەکانی ناوچەی هۆڵەندا لەسەر بنەمایی نوێ بوونەوە و بڕوابوون بەخوێنی تازە وگرنگی دان بەگەنج وهاتنە پێشەوەیان بۆ ناوجومگەکانی دەستەڵات و ئۆرگانەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا ، کە لە مانگی نۆڤمبەری ساڵی 2021 لە ئەڵمانیا کۆنفرانسێک ئەنجامدرا لە بەشداربوونی هەموو ناوچەکانی سنووری لقی شەشی ئەوروپای پارتی کە تیادا دەستەی کارگێری لق هەڵبژێردراو بەرپرسی نوێی لق دەستبەکاربوون .
هەرلەسەر ئەو ڕاسپاردانەی کۆنفرانسەکەو گۆڕینی دەستەڵاتی دەستاودەست ، بە ئامادەبوونی ئەنوەر مەسیفی بەرپرسی لق ، بەرپرسی ناوچەی هۆڵەندا لە لایەن عومەر زاوێتەی هەڵبژایردراو بۆ لق درایە دەست پێشڕەو حەسەن وکرایە بەرپرسی نوێی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندا .
سەرەتایی کۆبوونەوەکەش بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لەگیانی پاکی شەهیدانی کورد وکوردستان دەستیپێکرد ، پاشان ئەنوەر مەسیفی بەرپرسی لق لە ووتەیەکیدا ناوەڕۆکی ئەم کۆبوونەوەی خستە ڕوو ، پاشان بەڕێوەچوونی گۆڕینەوەی دەستەڵات کراو چەپکە گوڵی ڕێزلێنان پێشکەش بە پێشڕەوحەسەن وعومەر زاوێتەیی کراو هەمووان هیوای بەردەوام بوون وخزمەتی زیاتریان بۆ خواست بۆ بەرەوپێشجوونی حزب وخزمەتکردنی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا ، ئەمەوکۆبوونەوەکە کاتژمێرونێوێکی خایاندو زۆر بەسەرکەوتوویی کۆتایهات .