- بینراو: 696
بەناوی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان ، سەرجەم ڕێکخستنەکان، پیرۆزباییەکی گەرممان ئاراستەی سەنووسەر و بەڕێوەبەری نووسین و تەواوی ستافی ڕۆژنامەوان و نووسینگەی خەبات لە تاروگە دەکەین ، دەستی ماندونەبوونتان دەگوشین بۆ بەردەوامیتان لەوکاروانە پڕ لە خەباتەی کە 63 چڵە نێرگزی تەمەنی کردە دیاری کاروانی ڕۆژنامەگەری کوردی .
یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی خەبات لە 4ی نیسانی 1959 لە بەغدا دەرچووە ، تاکو ئێستا خەبات بەچەند قۆناغێکی هەوراونشێوی بڕیوە لەنێوان دووشۆڕشدا ئەیلوول وگوڵان وتەواکاریان لە ڕاپەرین وبەردەوامیان، ئەم بەئاشکرا دەرچوونەش لە دوای هاتنەوەی سەرۆک بارزانی بوو لە ئاوارەی لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران وخەباتی کردە دەسکەوتی ئەوخەبات وتێکۆشانەی لە پاڵ مۆڵەت وەرگرتنی پارتی دیموکراتی کوردستان .
دووبارە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین بەهیواین زیاتر و زیاتر لە خزمەتی پرسەکانی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستاندابن وپردی نێوان ڕەوەندی کوردستانی وڵات بن کە خەبات بۆتە میوانی هەریەکەمان لە تاراوگە .
پێشڕەوحەسەن
لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان
4/4/2022