- بینراو: 577
عەبدولقەهار هەولێری/ هۆڵەندا
بەبۆنەی چل و سێیەمین ساڵیادی بیرەوەری شۆرشی گوڵان، لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموكراتی كوردستان ، بەرێز عومەر زاوێتەیی ئەندامی لقی شەشی ئەوروپا بەرپرسی ناوچەی هۆڵەندا و بەرپرسی رێکخستنی ناوچەی هۆڵەندا پێشرەو حەسەن و کارگێری ناوچە بەرپرسی دارایی رەشید بۆتانی و فەزیلە شۆرش بەرپرسی یەكێتی ئافرەتانی ئۆفێسی ئەوروپا و بەرپرسی رێکخراوی ئەمستردام و بەرپرسی رێکخراوی ئەلمیرە و بەشێك لە كادیران و کارگێڕانی هەردوو ڕێکخراو، سەردانی ماڵی هەردوو پێشمەرگەی دێرین کەمال پێداوی و عەبدوڵڕەحمان پێداویێان لە شاری زاندام کرد. عومەر زاوێتەیی باسێکی تێر و تەسەلی لەسەر ژیان و ڕۆڵی پێشمەرگەکان کرد لەسەردەمی شاخدا و ، شۆرشی گوڵانی بەشۆرشێکی نمونەی و پڕ لەسەروەری لەمێژووی گەلی کوردستان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و26 ساڵیادی شۆرشی گوڵانی پیشکەوتوو خوازی بەرز نرخاند و گوتی بەڵێن و پەیمانمان لەم ڕۆژەدا بۆسەرۆک بارزانی دووپات ده کەینەوه و بەردەوام هاوکارو هاودەنگی دەبین بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی کوردستان.
گوتیشی ئەم شۆرشە بەرگری بوو لە بوون ونەمانی گەلی كوردستان و دەسكەوتی گرنگ و مێژوویشی بە دوای خۆیدا ھێنا. دواتر لەلایەن پێشرەو حەسەن چەند پرسیارێک لە سەر شۆرشی گوڵان ئاراستەی ئامادبووانکرا و گفتوگۆی لەسەرکرا.
بەم بۆنەیەوە بەرێز پێشمەرگەی گوڵان کەمال پێداویش گوتی: ههڵگیرسانهوهی شۆڕشی سهرکهوتووی گوڵان لهو سهردهمدا وایکرد گەلی کورد بیسەلمێنێت بۆ دوژمنان تا دڵۆپە خۆێنێک لەجەستەی ئەم میللەتەدا بمێنێت دەست لەمافە ڕەواکانی هەڵناگرێت و ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هێرشێک دەبێتەوە کە بۆ سەر میللەتی کورد بکرێت، گوتیشی ئەم شۆڕشە ڕووداوێکی گهورهو کەم وێنەبوو لەمێژووی کووردستاندا، که له گهڵ بوونی ههموو دوژمنانی کوردستان و ئهو ههموو پیلانگێڕانیەی داگیرکهرانی کوردستان دژ به کوردو کوردستان بۆ لێدانی بزوتنهوهی ئازدیخوازی کوردستان و سەرکوتکردنی دەیکەن ، بەڵام هەرگیز ناتوانن بەسەر ئیرادەو هێزوو بازووی پێشمەرگەدا سەربکەون. هەروەها باس لە شۆڕشی مهزنی ئهیلوولیش کرا کە چۆن تهنگی به دوژمنان و ڕژێمی ئەوسای عێراق ههڵچنی به سهرکردایهتی بارزانی نهمر مێژووییەکی پڕ لەسەروەری بۆ کوردستان تۆمارکرد.
عەبدولرەحمان پێداوی گوتی: شۆڕشی گوڵان وەک درێژەپێدەری شۆرشی ئەیلولی مەزن ، بوو بە هێمای خۆراگری و ئەو پەیامەی بە هەموو جیهان گەیاند کە هیچ پیلانێک ناتوانێت ئیرادە و ویستی گەل کپ بکات. ئەم شۆڕشە بەخشینەوەی هیوا و ئۆمێد و گوڕ و تینێکی نوێ بوو بۆ ناو کۆڕی خەباتی گەلەکەمان. پارتی دیموکراتی کوردستان، لە میانەی شۆرشی گوڵاندا پەرەی بە ئەزموونی کاری بەرەیی و فرە حیزبی دا و وێڕای هەموو گرفتەکان توانرا یەکڕیزی و تەبایی نێوان هێزەکانی ئەوسای مەیدانی خەبات بپارێزرێت و بەرهەمی ئەم یەکریزییەش دەسکەوتەکانی ڕاپەڕێنی مەزنی گەلەکەمانی لە ساڵی ١٩٩١ لێ کەوتەوە. ئێمە ئێستاش تا دوا هەناسە پێشمەرگەی کوردو کوردستانم هەرکات کوردستان پێوستی بەئێمەبێت خۆمان و ماڵ ومندالمان لەپێناوی کوردستان ئامادەین...