- بینراو: 544
عەبدولقەهار هەولێری _ هۆلەندا
بەمەبەستی توندو تۆڵكردنی رێكخستنەكانی دەرەوەی ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و گوێ گرتن بۆ پێشنیازو رەخنەو داخوازیەكانیان، هەروەها لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارو چاڵاكییەكانیان، لیژنەی ناوچەی هۆڵەندا لە شاری ئارنهیم، كۆبونەوەی فراوانی خۆی گرێدا. لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەئامادە بوونی عومەر زاوێتەیی بەرپرسی ناوچەی هۆڵەندای پارتی و ئەندامانی ناوچەو بەرپرسی یەكیەتی ئافرەتان ئۆفیسی ئەوروپاو بەرپرسی ڕێكخراوەكان و كارگێرانی ڕێكخراوە تێكۆشەرەكان بەرێوە چوو سەرەتا بە خولەكێك وەستا رۆحی شەهیدان سەروەرو سەرقافلەی شەهیدان بارزانی نەمرو كاكە ئیدریسی هەمیشە زیندوو شاد كرا، هاوكات بیرەوەری سالیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆز كراو بەتێرو تەسەلیش جەخت لەسەر باری گشتی و چۆنیەتی پێشخستنی ڕێكخستنەكانی ئەوروپا كرایەوە ئەوەش لە پێناو زیاتر خزمەت كردن و دانانی بەرنامەیەك بۆ كارو چالاكیەكانی داهاتوو، ئەمەو كۆبونەوەكە بە دوای بیروراگۆڕینەوە بە سەركەوتویی كۆتایی پێهات.