- بینراو: 563
عەبدولقەهار هەولێری / هۆڵەندا
ئەمرۆ یەکشەممە لەشاری دەنهاخ لەوڵاتی هۆڵەندا 26/01/2020 کۆبوونەوەی بەرفرەوان بۆ لیژنەی ناوچەی هۆڵەندا بەرێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی عومەر زاوێتەی و کارگێرانی ناوچە و بەرپرس و کارگێرانی ڕێکخراوەکانی سنووری وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەچوو.
سەرەتا خولەکێک وەستان لەگیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان سەروەریان بارزانی نەمر وئیدرسی جوانە مەرگ.
دواتر لەلایەن عومەر زاوێتەیی بەرپرسی ناوچەی هۆڵەندا باسێکی تێر و تەسەل لەسەر ناوچەی هۆڵەندا و کارو چالاکییەکانی خرایەڕوو. هەروەها باس لە پلان و ڕێکخستنی ئیشووکارەکان کران وەک چۆن هەموو ساڵێک کۆمەڵێک یاد و بیرەوەری دەکەوێتە مانگی ئادار و نەورۆز ، بۆ ئەمساڵیش لەچوارچێوەی کاروچالاکییەکان ئەم یادانە بەپێی بەرنامەیەکی داڕێژراو ئامادەکارییان بۆدەکرێت و بەڕێوەدەچن .دواتریش لەلایەن پێشرەو حەسەن بەرپرسی ڕێکخستن چەند ڕوون کردنەوەک لەسەر کاری رێکخستنەکانی نامەکانی لقی شەشی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردەوە چۆنیەتی کارکردنی لێژنەی ناوچەی هۆڵەنداو ڕێكخراوەکان ڕێک و پێک و باشتر بكەن بۆ ئەنجامدانی چاڵایەکان زياتر و دارێشتنی پلانێکی پتەو بۆ ساڵی نوێ ۲٠۲٠، پاشان لە لایەن کارگێرانی ناوچەو بەرپرسی رێکخراوەکان گوڤتوگۆو رەخنە و پێشنیار خرایە ڕوو و بەرپرسانی ناوچە بەڵێنیاندا چارەسەی گونجاو بۆ سەرجەم کێشەکان بدۆزنەوە ،بەم جۆرە سەرکەوتووانە کۆبوونەوەکە کۆتایی هات.