- بینراو: 575
لە چوارچێوەی چاڵاکیەكانی ڕێكخراویدەنهاخ، ئەمڕۆ یەکشەمە23/02/2020 کاتژمێر 12:00 نیوەڕۆ لەبارەگای ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوەی فرەوانی رێکخراوی دەنهاخ بەڕێوەچوو،بە ئامادەبوونی بەرێز عمر زاويتەیی بەرپرسی ليژنەی ناوچەی هۆڵەندا و بەرپرسی ڕێکخستنی لێژنەی ناوچەی هۆڵەندا پێشرەو حەسەن عەلی هروری بەرپرسی پەیوەندی حزبە کوردستانیەکان و ئازاد مەجید کارگێری ناوچە و بەرپرس و دەستەی كارگێری و بەشێک لە ئەندامانی ڕێكخراوی دەنهاخ كۆبونەوەی ڕێكخراوی بەڕێوەچووه .
سەرتا لەلایەن بەرپرسی ڕێکخستنی ڕێکخراوی دەنهاخ بەخێرهاتنی ئامادبووان کرا و بۆ ڕێزگرتن لەگيانی پاكی شەهيدانی ڕێگای ڕزگاريخوازی كوردو كوردستان سەروەریان بارزانی نەمرو ئيدريسی جوانە مەرگ خولەكێک وەستان، پاشان بەرێز عمر زاويتەی باسێکی تێر و تەسەل لە سەر ڕەوشی ئێستای كوردستان و گۆرانکاریکانی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ كرد، هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردەوە چۆنیەتی کارکردنی لێژنەی ناوچەی هۆڵەنداو ڕێكخراوەکان ڕێک و پێک و باشتر بكەن بۆ ئەنجامدانی چاڵایەکان زياتر و دارێشتنی پلانێکی پتەو بۆ ساڵی نوێ ۲٠۲٠ بۆ خزمەتكرن بەئەندامان و پارتی دیموکراتی کوردستان و پەیوەندی کۆمەلایەتی لەگەڵ لایەنگرانی حزبەکەمان و هەروەها بە ڕەوندی كورد لە وڵاتی هۆڵەندا.و هەروها لەلایەن بەپرسی رێکخستن پێشڕەو حەسەن ووتی: باسی لەسەر ئەم گۆڕانکارییە خێرایەی بەسەر کوردستان و عێراق ناوچەکە داهات ، خرایە بەر باس و لێکۆڵینەوە,و هەندێک روون کردنەووی لەبارەی کاری رێکخستنەکان و نامەکانی لقی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
لەدواتر گوفتوگۆ رەخنە و پێشنیار لەگەڵ ئامادەبووان خرایەڕوو، بەم جۆرە سەرکەوتووانە کۆبوونەوەکە کۆتایی هات.