بەمەبەستی تاوتوێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە 14و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە نێو ڕێکخراوەکان و دواتر هەڵبژاردنی نوێنەر بۆ کۆنگرە گفتووگۆمان کرد ، ڕێوشوێنی مەبەست دانرا بۆ بەڕێوەچوون و سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیە ، کۆنگرە دەتوانێ ببێتە میکانیزمی هێنانە پێشەوەی گەنج ولاوان وەک خوێنی تازە بۆ سەرکەوتنیان بۆ نێو ئۆرگانەکانی پارتیمان وەک تێپەڕبوونی خوێن بە شادەمارەکان و زیندوو ڕاگرن و بوژاندنەوەی ئەوحزبەی کە لە هەناوی جەماوەرەکەیداهەڵقوڵاو بووە بێ ڕکابەر لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و عێراق کە دۆست ودوژمن حسابی بۆ بکەن و لەبەرگێکی نوێدا خۆی نیشان بداتەوە بەهێزو بازوی ئەندام و لایەنگرانی ، ئەمەش بەم نزیکانە ئەنجام ئەدرێت و دەبێتە وەرچەرخانێکی مێژووی بۆ کوردستانێکی بەهێزو داکۆکیکار لە ماف و ئازادییەکانی کوردستان.

342344