- بینراو: 607
عەبدولقەهار هەولێری – هۆڵەندا
ڕۆژی (17 دیسێمبەری 1945)، ڕۆڵەكانی نەتەوەی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ڕێورەسمێكی مێژوویی شكۆداردا بە بەشداری پێشەوا قازی محەمەد و بارزانی نەمر و خەباتگێڕانی كورد لە پارچەكانی دیكەی كوردستان، ئاڵای نەتەوایەتی كوردیان لە كۆماری مهاباد هەڵكرد، دواتریش لە شار و دێهاتەكانی ناوچەكە، یەك بە دوای یەك، لە ڕێورەسمی شكۆداردا ئاڵایان هەڵكرد. ئەمەش وەك ڕووداوێكی مێژویی گرینگ ڕەنگی داوەتەوە و چەندین زانیاری و دیكۆمێنتی لەسەر تۆمار كراوە. تا هەنوكەش جەماوەری كوردستان بەجۆش و خرۆش و جل و بەرگی كوردەواری یادی بەرز كردنەوەی ئاڵای كوردستان بەرز رادەگرن، چونكە ئەو هەنگاوە، واتایەكی سیاسیی قووڵی هەبووە و هێما و رەمز و نیشانەكان لە هەموو سەردەمێكدا بۆ ناسیۆنالیزمی هەر نەتەوەیەك بایەخی تایبەتی هەیە، دوای دامەزرانی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان،لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە ڕۆژێك بەناوی ڕۆژی ئاڵا دەست نیشانكرا ، یەكشەمە رێكەوتی ١٦/١٢/٢٠١٨ لە وڵاتی هۆڵەندا، لەشاری زۆتەرمیر ڵیژنەی ناوچەی هۆڵەندا بە ئامادەبوونی ڕێكخراوەكانی ڵیژنەی ناوچەی هۆڵەندا و حزبە هاڤكاری هەرچوار پارچەی كوردستان و ئۆفیسی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان و ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مەراسیمێكی شكۆداردا ئەم ڕۆژەیان پیرۆز كرد ، سەرەتا بە خولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان لەگەڵ گوتنەوەی مارشی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب مەراسێمەكە دەستیپێكرد و لە دوای بەخێرهێنانی ئامادەبووانیش لەلایەن بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڵیژنەی ناوچەی هۆڵەندا دیندار كۆچەر و وتاری نوێنەرایەتی ڵیژنەی هەڤكاری پارتە كوردستانیەكان لەلایەن عەلی هروری خوێندرایەوە كە تێدا وێڕایی پیرۆزبایی كردنی خۆیان و تیشك خستنە سەر مێژوو و پیرۆزیی ئەم ئاڵایە كە مژدەی دەركەوتنی ئاسۆی سەربەخۆیی لە ئاسۆ ڕوونەو، با بەهەموومان بەدەنگێكی بەرز هاوار بكەین سەربەخۆی بۆ خوێنی شەهیدان، دواتر لەلایەن شاعیر لەتیف عومەر باسێكی تێروتەسەل لەسەری ئاڵا پێشكەش بەئامادەبووان كرا، هەروها پاشان لەلایەن شاعیری میللی كوردی مەحەمەد غەریب خورماڵی چەند پارچە شیعرێك پێشكەشكرا، دواتر لەلایەن ساسان دەروێش وتارێك پێشكەش كرا لەیەن بەرپرسی ناوچەی هۆڵەندا عومەر زاوێتەیی نامەی رێزڵێنان پێشكەش بە شاعیری میللی كوردی لەتیف عومەركرد، دواتریش بەخواردن خواردنەوە وێنەگرتن لە نێو سروودو بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و شەكانەوەی تادرەنگانێكی خایاند.
شایەنی ئاماژە بۆ كردنە ئاڵای كوردستان ئاڵای هەرێمی كوردستانی فیدرالەو لە تەواوی ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دان، لە داموودەزگا حكوومییەكان و ئۆرگانە فەرمییەكان شەكاوەیە.