ئەمڕۆ لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتیمان هەڵسان بەسازکردنی کۆڕێکی ڕێزلێنان بۆ 40 هەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی باوکی ڕۆحی کورد مستەفا بارزانی نەمر لە شاری ئەلمیرە بە ئامادەبوونی ڕەوەندێکی بەرچاو لە کوردستانیانی هەر چوار پارچەکەی کوردستان.

سەرەتا لەلایەن پێشکەشکاری بۆنەکە دیندار کۆچەر بەخێرهاتنی هەمووانی کرد و ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان بەمارشی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستیپێکرد.

پاشان ووتاری لیژنەی ناوچەی هۆڵەندا لەلایەن پێشڕەو حسن پێشکەشکرا، هەروەها بروسکەی لقی ٦ی ئەوروپایی پارتی دیموکراتی کوردستان خوێندرایەوە.

لەلایەن کۆمەڵێک لەکەسایەتی نێوهۆڵەکە چەپکە گوڵی ڕێزلێنانیان لەسەر تابلۆی شەهیدانی سنوری لقی شەشی ئەورپا داناکە لە جەنگی تیرۆریستانی داعش خۆبەخشانە گیانی خۆیان خەڵاتی کوردستان کرد.

لە تەوەرێکی تردا کۆمەڵێك ووتار و شیعر لەلایەن نوێنەرانی پارتولایەنە سیاسیەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان وچەند کەسایەتێکی ئاینی لە برایانی موسڵمان ومەسیحی وئیزیدی پێشکەشکرا وێڕای نیشاندنی فلیمێک وناساندنی پەرتوکی کەسایەتی مستەفا بارزانی لە هزری ڕووناکبیرانی شاری سلێمانیدا لە نووسین وکۆکردنەوەی زانیار سەردار قڕگەیی وسوپاسکردنی لەلایەن ناوچەمانەوە بۆ خاوەنی نووسەرەکەی.
ئەمەوکۆڕەکە زۆر سەرکەوتوانە کۆتایی هات.

ڕاگه‌یاندنی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای
پارتی دیموکراتی کوردستان