ئەنوەر مەسیفی بەرپرسی لقی ٦ی ئەوڕوپای پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی سەگڤان ساڵح و عمر زاوێتی کارگێڕانی لقی ٦ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ پێشڕەو حەسەن بەرپرسی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندا و ئەندامانی دەەستەی کارگێڕی لیژنەی ناوچە ئەنجامدا. لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆکرا دەربارەی چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە شارەزایی و تواناکانی ڕەوەندی کوردستانی، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی لۆبیکردن بۆ پرس و ڕەهەندە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان. هەر لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەك بیر و ڕا لەسەر ئەو بابەتانە ئاڵ و گۆڕ کران و بەرنامەیان بۆ داڕێژران.