عەبدولقەهار هەولێری/ هۆڵەندا

لەژێر دروشمی بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز، لەچوارچێوەی هەڵمەتی سەرخستنی كارنامەی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ژمارە 183 بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. لەشاری ڕۆتردام، لێژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموكراتی كوردستان لە گردبوونەوەیەكی جەماوەریدا، پاڵپشتی خۆیان بۆ سەرخستنی لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات كردەوە، هەر لەو رێ و رەسمەدا سالیادی  ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانیان بەرز راگرت.   لێژنەی ناوچەی هۆلەندا پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری رۆتردام، بەسەرپەرشتی پێشرەو حەسەن بەرپرسی ڕێكخستنی ناوچەی هۆلەنداو بە ئامادەبوونی كارگێرو ئەندامانی ناوچە و بەرپرس وكارگێرانی رێكخراوەكانی ناوچە بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی رۆتردام ئاهەنگێگی بەو بۆنەیەوە سازدا، سەرەتا لەلایەن بەرپرسی رێكخراوی ڕۆتردام هیوا عەلی بەخێرهاتنی میوانان كرا.و بەخولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كورد وكوردستان وسەروەریان باوكی كورد بارزانی نەمر دەستی پێكرد. ئەوە دووپاتكرایەوە كەوا پارتی وەكو هێزێك بروایەكی تەواوی بەبنەماكانی دیموكراسی بەتایبەتیش دەستاو دەست كردنی دەسەلات هەیە .باشترین بەلگەش بۆ سەلماندنی ئەم راستیە ئەوەیە كە سالی (1991) سەرۆك بارزانی تاكە سەركردەی كورد بوو كە لەشاری كویەو لەبەردەم هەزاران هاونیشتمانیدا داوای كرد بەرەی كوردستانی كار بۆ ئەنجامدانی هەلبژاردن بكات و لەرێگای پروسەیەكی دیموكراسیەوە دەسەلاتی كوردستان دابمەزرێت. دواتر لەلایەن بەرپرسی ڕاگەیاندنی ناوچەی هۆلەندا دیندار كۆچەر مەراسیمی ئاهەنگەكە بەرێوەچوو، پاشان بەم بۆنەیەوە بەرپرسی ڕێكخستنی پارتی پێشرەو حەسەن وتەی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پێشكەش كردو دواتر وتاری ئۆفیسی ئەوروپای یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لەلایەن خاتوو شوعلە حەبیب خوێندرایەوە و جەختی كردەوە كەوا پارتی كەخاوەنی مێژوویەكی پر لەسەروەری و ئەنجامدانی ریفراندومە بۆ سەربەخۆیی كوردستان و، خاوەنی یەكەم بیرۆكەی هەلبژاردنە لەكوردستان و، باوەرێكی تەواوی بەبنەماكانی دیموكراسی و دەستاو دەستكردنی دەسەلات هەیە. پارتی پشت راستە لەوەی كە جەماوەری كوردستان لەسەر سندوقەكانی دەنگدان رێز لەو هەموو سەروەری و دەسكەوتانەی پارتی دەگرن وتارێك لەسەر چالاكیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلایەن جیهانگیر هەوارمی پێشكەشكرا. ئامادەبووان جارێكی دیكە بەڵێن و سۆزیان بۆ سەرخستنی لیستی 183 دووپاتكردەوە. بەلێنیاندا بە وەفا بن بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر بە ڕێبەرایەتی سەرۆكی خۆشەویستمان (سەرۆك مەسعوود بارزانی) كە ڕێبازی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەرییە ئەمەش لە پێناو پاراستنی  ئەزموون و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان كە بە   خوێنی شەهیدان بە دەست هاتوون. لیژنەی ناوچەی هۆڵەندا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی گشت هەڤاڵان و كادیر و ئەندام و لایەنگر و دۆستانی كردو ڕۆڵیانی بەرز نرخاند.