- بینراو: 1473
بەئامادەبوونی بەرپرس ودەستەی کارگێڕانی لیژنەی ناوچەی پارتیمان لەشاری ئەمستردام کۆبوونەوە ، سەرەتا بەخولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان سەروەریان بارزانیی نەمر و ئیدریسی هەمیشە زیندوو دەستیپێکرد ،لە لایەن بەرپرسی ناوچە پێشرەو حسن لەسەربارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان و تەنگەژەی لەیەک دووری حزبە کوردستانیەکان و کێشەکانی هەرێم و بەغداد وئاریشەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق و بڕیارە نادەستورییەکانی دژی خەڵکی کوردستان ، بەووردی هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا .
کە دەبێت هێزی کوردستانیانی تاراوگە بەگەربخرێ بۆ یەک دەنگی ویەک هەڵوێستی و بەهێزی کوردستان و بەرگریکردن لە مافە دەستووریەکانی خەڵکی کوردستان ، ئەمەش بەلەیەک نزیکبوون و تەبایی نێوان حزبە کوردستانیەکان سەرکەوتن مسۆگەر دەکات ، لەوپێناوەشدا کۆمەڵێک بڕیاری گونجاو پەسەندکرا
دواتر بەرپرس و دەستەی کارگێری لیژنەی ناوچەی پارتیمان لەگەڵ ئەنجوومەنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە ئەوروپا
کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا کە پێکەوە بەهەمانگی کۆمەڵێک پلان و چالاکی بۆ ئەم وەرزە ئەنجام بدەن و لەکۆتایشدا شاندی ئافرەتان چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەشی بەرپرسی ناوچەو ودەستەی کارگێڕی کرد وهیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن .
لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان
گوڵانی 2022