وبێژێك به ناوی پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌ی هه‌واڵێكی بێ بنه‌مای (رۆژنامه)، ئه‌م لێدوانه‌ی رِاگه‌یاند :
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر هه‌ندێك له رۆژنامه‌و كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه گوایه پارتیمان ده‌ستی له مه‌سه‌له‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتدا هه‌یه بۆ ئیران، ئێمه له لێدوانێكی ره‌سمیدا ئه‌م ده‌نگۆیه‌مان به بێ بنه‌ما و دوور له رِاستی رِاگه‌یاندو داوامان له هه‌موو ئه‌و ده‌زگا رِاگه‌یاندنانه‌كرد كه هه‌رچی به‌ڵگه‌یان هه‌یه بیخه‌نه به‌رچاوی هه‌موو هاوڵاتیانی عێراق و كوردستان، به‌ڵام وا دووباره رۆژنامه‌ی رۆژنامه له ژماره‌ی (591)ـی‌دا له 20/7/2010 به مانشێتی گه‌وره له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا له هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراودا بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و چه‌واشه‌كارانه، باسی (250) ملیۆن دۆلاری مانگانه ده‌كات و ئه‌وه‌ش جاری یه‌كه‌م نیه ئه‌م رۆژنامه‌یه ئه‌م بوختانه‌مان وه‌كو بوختانه‌كانی تر بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێ.
ئێمه بۆ رِای گشتی عێراق و كوردستان راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م هه‌واڵه‌ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه هیچ بنه‌مایه‌كی راستیی نیه‌و به‌توندی ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه ، هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كیشیان له‌به‌ر ده‌سته بێمنه‌تیان ده‌كه‌ین با بیخه‌نه به‌رده‌ستی هاوڵاتیانی به‌رِێز .
ئێمه‌ش وه‌ك مافێكی ره‌وای خۆمان هه‌موو رێگه‌یه‌كی یاسایی ده‌گرینه به‌ر بۆ داكۆكی له‌ناو و پێگه‌ی پارتیمان، چونكه ئه‌م ره‌فتاره‌ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه كه پیلانێكی سیاسیانه‌ی مه‌رامداره راسته‌وخۆ له دژی ناوبانگی پارتیمان ئاراسته كراوه .
دووباره جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه و بێمنه‌تیان ده‌كه‌ین بۆ سه‌لماندنی راستی ئه‌م مانشێته بێ بنه‌مایه‌یان.
وته‌بێژێك به ناوی پارتی دیموكراتی كوردستان .
22/7/2010