نه‌مران یادتان به‌خێر
یادت به‌خێر ئه‌ی بارزانی یادت به‌خێر
یادت به‌خێر ئه‌ی دوژمن به‌زێنی چاوتێر
یادت به‌خێر .. یادت به‌خێر
ڕۆڵه‌ی ئه‌و به‌چکه شێره‌ی ته‌کت
ئاوه‌دانی کرد هه‌ولێر
له دوور هاتووم نامه‌کانی ساڵانی زوو
له‌و مه‌زرارتان بخوێنمه‌وه
له وڵاتی سه‌هۆڵبه‌ندان
ده‌مووت خوایه که‌ی ڕۆژێ دێ ، که‌ی ئه‌و نامانه دێنمه‌وه
له دوور هاتووم
وه‌ک بڵێسه‌ی بابه‌گوڕگوڕ به گوڕ هاتووم
له‌و مه‌زراره مه‌زن و بێ نازه
یه‌ک یه‌ک نامه‌کان به بیربێنمه‌وه
نامه‌ی یه‌که‌م .. ده‌ستپێده‌که‌م
له‌سه‌رده‌می کیمیاباران و ئه‌نفالدا ساڵانی زوو
له ده‌ربه‌ده‌ری و هه‌نده‌ران له زێدی پارتیزانان
له وڵاتی یوگۆسلاڤیایه‌که‌ی پێشوو
پیره بابم به هانام هات
به‌هانام هات پێشمه‌رگه‌که‌ی ڕێبازی تو
به جلی کوردی و جه‌مه‌دانی
له سۆنگه‌ی شاری به‌لگراد ده‌بریسکاوه نێوچه‌وانی
هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته تێی ده‌ڕوانی
ئه‌وه‌ی هات و پرسی تۆ کێی ؟
ئه‌وه‌ی هات و پرسی تۆ چی ؟ کام نه‌ته‌وه‌ی ؟ هی کام خوانی
یه‌کێ وتی با له نزیکه‌وه بتناسم
تۆ نامۆ نی له‌به‌ر چاوم
ڕووی تێ‌کردم پیره مه‌مان ،
وتی کوڕم تێیگه‌یه‌نه هه‌ر تۆ شاره‌زای له زمان
ئه‌و پیاوچاکه چی لێم ده‌وێ بۆ به وردی تێمده‌ڕوانی
بڵێ کوردم کوردستانی
دۆستی کورد هاته گۆ وتی : زانیم به‌خوای زانیم
ئه‌توو پێشمه‌رگه‌ی بارزانی
کۆڵنه‌ده‌ری ، چاونه‌ترسی ، ئازاترین پارتیزانی
هه‌ر ناوی بارزانی هات
پیره‌باب شاگه‌شکه بوو
ڕووی تێ‌کردم وتی : ڕۆڵه ...
بۆ ده‌ڵێی کورد بێ ده‌نگ و باسن
ئه‌ی نابینی له هه‌نده‌ران ، له وڵاتی پارتیزانان ده‌مانناسن
وتی ڕۆڵه ...
ئه‌ی نابینی له نامۆیی و ناموردایش بارزانیه چه‌کی تۆڵه
8 / 3 / 2010
نامه‌ی دووه‌م
له‌سه‌ره مانشێتی ڕۆژنامه‌یه‌کت نووسراوه
هه‌تا ژیان به‌رده‌وام بێ خه‌باتیش هه‌ر به‌رده‌وامه
ئه‌وه‌ش هه‌ر دروشمی تۆ بوو بۆیه دونیا پێت سه‌رسامه