پێشنیوه‌ڕۆی هه‌ینی 18/06/2010 شاندێکی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندا ،به‌سه‌ردانێک گه‌یشتنه باره‌گای باڵێۆزخانه له‌وێ له‌لایه‌ن باڵێۆزی تازه‌ی عێراق دکتۆر سه‌عد عه‌بدولمه‌جید ئیبراهیم ئه‌لعه‌لی به‌گه‌رمییه‌وه پێشوازی کران ، شاندی لیژنه‌ی ناوچه خۆشحاڵی خۆیان به‌و دیداره ده‌ربڕی‌و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ باڵیۆزی نوێ‌ی عێراق له هۆڵه‌ندا خواست و ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌ماهه‌نگی‌و هاوکاری خسته ڕوو به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت‌گه‌یاندن به ڕه‌وه‌ندی عێڕاقی به کورد‌و عه‌ره‌ب‌و که‌مینه‌کانی دیکه‌وه ، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه دکتۆر سه‌عد خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی ئومێدی خواست هه‌ردوو لا بتوانن ڕووی گه‌شی عێراقی تازه و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی پرۆسه‌ی دیموکراتی له عێراق دوای نه‌مانی رژێمی دکتاتوری به‌عس به گه‌ل‌و حکومه‌تی ئه‌م وڵاته‌و ووڵاتانی دنیا بگه‌یه‌نن.
پاش گفتوگۆ‌و بیر‌وڕا گۆڕینه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ی به‌خێر هێنان له لایه‌ن باڵێۆزی عێراقه‌وه شاندی ناوچه‌ی پارتی به‌گه‌رمییه‌وه به‌ڕێکران.که پێک هاتبوو له عومه‌ر زاویته‌ی به‌رپرسی ناوچه‌و پێشره‌و حه‌سه‌ن کارگێر و ئازاد مه‌جید و ره‌شید بۆتانی ئه‌ندامانی ناوچه .
له لایه‌کی دیکه‌وه دکتۆر سه‌عد العه‌لی رۆژی دووشه‌مه‌ی ڕابردوو له باره‌گای (ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی) له‌لایه‌ن سه‌فیر ڕۆخیلیلۆ فیرته‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێکخراوی ناوبراوه‌وه پێشوازی لێکراو (اوراق اعتماد ) ی خۆی وڵاته‌که‌ی پێشکه‌ش کرد وه‌ک نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی عێڕاق له ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی خۆی پێ‌ناساندن که پێشتر سیامه‌ند به‌ننا باڵێۆزی پێشووی عێڕاق له هۆڵه‌ندا ئه‌و پۆسته‌ی له ئه‌ستۆ گرتبوو.