به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز جه‌لال تاله‌بانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ڕێزدار مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌رۆك و نوێنه‌رانی پارته‌كوردستانی و عیراقی و جیهانییه‌كان، كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ژێر دروشمی به‌ره‌و گۆڕانكاری و چه‌سپاندنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتیی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
له‌ده‌ستپێكی كونگره‌كه‌دا هه‌ردوو سرودی مه‌شخه‌ڵان و ئه‌ی كوردینه‌پێشكه‌شكران ، دواتر فیلمێكی دۆكیومێنتاری نمایشكرا.
دواتر جه‌لال تاله‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وته‌یه‌ك پێشكه‌شكرد و تێدا به‌خێرهاتنی میوانانی كۆنگره‌ی كرد ،
پاشان رێزدار مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وته‌ی خۆی پێشكه‌شكرد، تێدا پیرۆزبایی به‌ستنی كونگره‌ی له‌سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد و ئاماژه‌ی به‌قوناغی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی ده‌بێ زیاتر هه‌ول بده‌ین بۆ چه‌سپاندنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌رۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد له‌مه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌وڵی دوژمنانی گه‌لی كورد و ده‌ست كه‌وته‌كانی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستانیشی به‌به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانی یه‌كێتی و پارتی له‌قه‌له‌مدا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌رێكه‌وتنی ستراتیژیی نێوان پارتی و یه‌كێتی كرد و رایگه‌یاند كه‌ده‌بێ هه‌موو خه‌مخۆرانی گه‌لی كورد به‌رێكه‌وتنی ستراتیژیی نێوان پارتی و یه‌كێتی دلخۆش بن و ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسیه‌ت بپارێزین و رێز له‌یه‌كتر و رای یه‌كتر بگرین؛ داوای كرد كه‌هه‌موو لایه‌ك هانده‌ر بێت كه‌دیموكراسی له‌ولاتدا به‌رقه‌رار بێت و گه‌ل بریار له‌سه‌ر ئیداره‌ی ولات بدات هه‌روه‌ك چون ئه‌م باره‌ی كوردستان ئه‌نجامی ئیراده‌و رای خه‌لك بووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ولاتانی دراوسیێ كرد و گوتی ده‌بێ به‌زمانی گفتوگۆ قه‌ناعه‌ت به‌هه‌موو لایه‌ك بێنین كه‌زه‌مانی بكارهێنانی چه‌ك و خوێن رێشتن نه‌ماوه‌و هیچ كێشه‌یه‌ك به‌زمانى چه‌ك و هه‌ره‌شه‌چاره‌سه‌ر نابێ و نابێ جارێكی دیكه‌شه‌ری خۆكۆژی دووباره‌ببێته‌وه‌و داوای لێبۆردنی له‌قۆربانیانی شه‌ری خۆكۆژیی كرد.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ووته‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌كه‌م كۆریه‌كانی كرد و گوتی به‌رده‌وامین له‌چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكۆریه‌كان و دلنیاین كه‌چاره‌سه‌ر ده‌بن.
سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند؛ كه‌ده‌بێ ئیلتیزام به‌ده‌ستوور بكرێت و لایه‌نه‌كان رێز له‌یه‌كتری بگرن، هه‌لویستی ئێمه‌روون و ئاشكرایه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یین حكوومه‌تێكی هاوبه‌ش دامه‌زریت و ماده‌ی سه‌د و چل جێبه‌جێ بكرێت و چیتر پشتگوێ نه‌خرێت و به‌رده‌وام ده‌بین له‌گه‌شه‌سه‌ندنی دیموكراسی له‌عێراقدا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی دووپاتیكرده‌وه‌كه‌جه‌لال تاله‌بانی كاندیدی ئێمه‌یه‌بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
دواتر نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی لیستی ده‌وله‌تی یاسا ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.