زۆر ڕوون و ئاشکرایهلای هه‌موو لایه‌ک که‌گۆڕان و سه‌رانی گرده‌که هه‌ر له‌ده‌ستپێکی کارکردنیاندا له‌دوای ئاشکراکردنی خۆیان به‌لایه‌نێکی جیاواز له‌یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان خه‌ریکی ئاشوب کێشه‌و پشێوی نانهوهبوون له‌کوردستان، بۆ ڕاستی و دروستی ئه‌م قسانه‌ش که‌سێک هه‌بێت بۆ ساتێک له‌که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی (KNN) و ماڵپه‌ڕی سبه‌ی و ڕادیۆی گۆڕان که زمانحاڵی فه‌رمی سه‌رانی گرده‌که‌ن جگه‌له ماڵپهڕهنافهرمیهکانیان ڕۆژێک له‌ڕۆژان دانیان نابێت به‌کارێکی باشی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پارتی و یه‌کیه‌تی، به‌ڵکو ههمیشهخهریکی درۆ و ده‌له‌سه‌و ئاژاوه‌نانه‌وه‌و شکاندنی حکومه‌تی هه‌رێم بوون و هه‌وڵیان داوهمێرولهیهک بکه‌ن بهفیلێک.
هه‌ر له‌یه‌که‌م ساتی شه‌هید بوونی قوتابی لاو سه‌رده‌شت عوسمان کهوتنههێرشێکی ناڕه‌وا له‌دژی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی کوردستان له‌ڕێگه‌ی که‌ناڵه‌که‌یان و ماڵپهڕهفهرمی و نافهرمیهکانیان و ڕشتنی فرمێکسی تیمساحاوی بۆ ئه‌و شههیدهلاوهو درۆ و دهلهسهبوختانی جۆراو جۆر کردن و هه‌وڵ دان بۆ تێکدانی ئارامی و سه‌قامگیری کوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌هه‌مبه‌ر ڕای گشتی جیهانی و ئیقلیمی به‌رله‌وه‌ی هۆکار و شێوازی شه‌هید کردنی ئه‌و لاوهلهلایهن ده‌زگاکانی ئاسایشی هه‌رێم ئاشکرا بکرێت، له‌کاتێکدا ده‌زگاکانی ئاسایش له‌هه‌وڵی ئاشکراکردنی ئه‌م تاوانه‌و دۆزینه‌وه‌ی تاوانباراندان، ئه‌مه‌ش شتێک ده‌رده‌خات ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وان ئاگاداربن له‌شه‌هید کردنی چونکهبهر له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ههواڵهکهئهوان بڵاویان کرده‌وه‌و ئاماده‌کاریان بۆ کردبوو پێشوه‌خته.
ئه‌م گێرهشێوێنیهی که‌ئه‌و تاقمهدهستیان داوه‌تێ لای هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رکردایه‌تی پارتی به‌تایبه‌تی ڕوون و ئاشکرایهئهوانیش.
1- خۆیان له‌هه‌موو که‌س پێ گه‌وره‌تر و لێزان تره و ته‌نها کاری خۆیان پێ ڕاسته.
2- قبووڵ نه‌کردنی پارتی و سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه.
3- ئه‌و سهرکهوتنهگهورهیهی پارتی له‌هه‌ڵبژاردنی 7/3 به‌سانایی پێ هه‌زم ناکرێت.
4- ئه‌مه‌ته‌نها کاری ئه‌مڕۆیان نیهبهڵکو له‌دوای نسکۆی ساڵی 1975 و پێشتریش ئهمهبهرنامهیان بووهبهرامبهر به‌پارتی و سه‌رکردایه‌تی پارتی.
5- هه‌وڵ دانی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌نه‌بوونی سه‌رۆک بارزانی به‌سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ساڵی 2005 کێشه‌و ئاسته‌نگ دروست کردن له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک بارزانی.
6- هه‌وڵدان به‌هه‌موو هێز و توانایه‌کیان بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌نگی سه‌رۆک بارزانی له‌هه‌ڵبژاردنی 25/07/2009 و پشتیوانی کردنی که‌سانی بێ توانا و نه‌ناسراو لای خه‌ڵکی کوردستان له‌لایه‌ن سه‌رانی گرده‌که.
7- هه‌وڵدان بۆ دروست کردنی دوبه‌ره‌کی له‌نێوان پارتی و یه‌کیه‌تی له‌ڕێگه‌ی میدیاکانی سه‌ر به‌خۆیان دوای پێکهێنانی کابینه‌ی شه‌شه‌م.
ئه‌مانه‌و زۆر شتی تر هه‌ن که‌وه‌ک مانگه‌شه‌و دیارن له‌لایه‌ن سه‌رانی گرده‌که‌و تاقمه‌که‌ی به‌کار هاتوون له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌تایبه‌تی پارتی بۆ ئه‌وه‌ی وا نیشانی خه‌ڵک بده‌ن که‌ئه‌وان خه‌م خۆری میلله‌تن و ده‌سه‌ڵات هیچ بۆ میلله‌ت ناکات.
ئه‌وه‌ی که‌جێی سهرنجو سهرسوڕمانهئهمڕۆ شان به‌شانی عهرهبهشۆڤێنیهکان و ئه‌وانه‌ی دژی کورد و دهسکهوتهنهتهوهیهکانی گه‌لی کوردن ده‌بینین ئه‌و که‌سانه‌یان ئه‌و گروپانهلهجیاتی ئه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته‌کانی دوای ڕاپه‌ڕین تا ئه‌مڕۆ وه‌ک بیلبیله‌ی چاویان بپارێزێت و له‌هه‌وڵ و کۆششی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و شتانه‌ش بن کهماوهبهدهست بێت شان به‌شانی سه‌رکردایه‌تی کورد و پهنجهبخهنهسهر که‌م و کوڕێهکان بۆ چاره‌سه‌رکردن نه‌ک بۆ ڕوخاندن نه‌ک هه‌موو ئه‌و دهسکهوتانهبهسفر دابنێن ، له‌بری ئه‌وه‌ی پشتیوانی دام و ده‌زگاکانی ئاسایش بکه‌ن دێن به‌دژی ئه‌و دهزگایانهقسهدهکهن به‌لاواز و سه‌ر بهپارتهکان وه‌سفی ده‌که‌ن و که‌لتوری شه‌ڕه‌جنێو و پێڵاو بهرزکردنهوهفێری نه‌وه‌ی نوێ ده‌که‌ن، له‌ولاوه‌ش وا به‌جه‌ماوه‌ر نیشان ده‌ده‌ن که‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هیچی نه‌کردووه‌و هیچ خزمه‌تێکی به‌گه‌لی کورد نه‌کردووه‌و سه‌رکردایه‌تی کورد هیچ ده‌سکه‌وت و ئامانجێکی بۆ گه‌لی کورد به‌ده‌ست نه‌هێناوه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کان به‌شێوه‌یه‌کی نا شارستانی بشێوێنێت و به‌میلله‌ت نیشان بده‌ن که تهنهاخۆیان دڵسۆزی ئه‌و گهلهنو پارتی و یه‌کیه‌تی هیچیان نه‌کردووه.
پرسیار لێرهدایهئهگهر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هیچی نه‌کردووه‌و ده‌زگاکانی ئاسایش بێ هێزبن به‌وته‌ی ئه‌وان ئه‌ی ئه‌م هه‌موو ئاسایش و بهرقهراریهلهکوێوههاتووهبۆ کوردستان و ئه‌وان ئه‌گه‌ر له‌ژێر سایه‌ی ئازادی و ئاسایش به‌رقه‌رار بووی کوردستان نه‌بێت چۆن ده‌توانن به‌م شێوهیهههڵس و که‌وت بکه‌ن؟
به‌ڵام ئه‌م تاقمهههمیشهلهههوڵی چه‌واشه‌کاری و سه‌ر لێشێواندنی جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ری کوردستان بوون، هه‌ر ئه‌وان بوون له‌هه‌ڵبژاردنی 7/3 له‌که‌رکوک ده‌یان گووت که‌شتی نوحی گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌و که‌رکوک ده‌گۆڕین و له‌ئه‌نجامیشدا ته‌نها زه‌ره‌ریان به‌کورد گه‌یاند و 38 هه‌زار ده‌نگی کوردیان له‌و شارهسوتاند و نه‌یان توانی ته‌نها یه‌ک کورسیش به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش ده‌ستیان داوه‌تێ بهشێکهلهدوژمنکاری قینی کۆنیان به‌رامبه‌ر به‌سه‌رۆک به‌رزانی و پارتی چونکهئهاوانهکهسانێکن هیچ کات پاک نابنه‌وه‌و چاویان به‌پارتی و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی بارزانی هه‌ڵنایه‌ت، هه‌ربۆیه‌ش ههمیشهلهپیلان و پیلان گێڕیدان له‌دژی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه‌و هیچ کات سه‌رکه‌وتوو نابن چونکهمێژووی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی لای هه‌موو تاکێکی کورد له‌هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان ڕوون و ئاشکرایهههر وه‌ک مانگی چواردهکهههموو ته‌مه‌نی پڕشکۆیان له‌پێناو کورد و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌خت کردووه.
بۆیهئهمجارهش سه‌رانی گردهکهلهجارانی پێشتر باشتر نابن و هه‌موو ڕاستیه‌کانیش بۆ خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان ڕوون ده‌بێته‌وه‌و سه‌رشۆڕی و مردنیش بۆ تاقمی گێره‌شێوین و شه‌ڕخواز ده‌مێنێته‌وه.