گه لی کورد به خه باتی درێژ خایه نی خۆی له پێناوی به دیهێنانی ئامانجه ئینسانی و نه ته وه ییه کانی خۆی ناسراوه.
هه ر له و سۆنگه یه وه یه خه باه ته که شی به خه باتێکی ره وا،دوور له کرده وه ی دژه مرۆڤایه تی ناسراووه.هه ربۆیه زۆربه ی گه لانی ئازادیخوازی رووی ئه م گۆی زه ویه پشتیوانی لێده که ن.
بارزانی نه مر وه پێناسه و سیمبۆلی نه ته وه که مان به درێژایی هه ردوو شۆرشه شکۆداره که ی بارزان 1943-1946 وه 1961 1970 وه ک کلتورێکی نه ته وه یه کی ژێر ده ستی رزگاری خواز و وه ک بنه مایه کی زانستی پته و به تێگه یشتن له ئه و کاتی شۆرش و ژیانی سیاسی و کۆمه لایه تی خه لکی کوردستان هه ر وه ها به خوێندنه وه یه کی زانستی و ستراتیژی ئه م کلتوره واته خه باتی بێ پسانه وه له پێناوی به دیهێنانی ئازادی و دیموکراسی و رێگرتن و خۆپاراستن له کرده وه ی دژه ئینسانی و ترۆر، دیموکراسی و پاراستنی مافی مرۆڤی کرد به پێناسه ی شۆرشی کورد و کردی به بنه ما به هاداره کانی ئایدیۆلۆژیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
بێگومان به راده ی گرنگی ئه و ئایدیۆلۆژیایه و به ئه ندازه ی قولی ئه و فه لسه فه یه ،شتێکی سروشتیه که به ره یه کی دژ که نه بوونی خۆیان و فه نا بوونی خۆیان له گه شه ی ئه و هزره ئینسانییه ی پارتی دا ده بیننه وه.
به درێژایی مێژووی مرۆڤ دوو جه مسه ر هه بووه،ئه م جه مسه رانه له هه ر قۆناخێکی مێژوو و رۆژگارێکدا ره نگ و ناوێکی جیاوازی بووه.
کۆنترینی ئه م پێناسه زانستیانه بۆ ئه م دوو به ره یه ده گه رێته وه بۆ سه رده می ئاینی زه رده شت. له سه رده می ئاینی پیرۆزی زه ردشت دا ئه هریمه ن ده ورێکی سه ره کی ده بینێت له هه ولدان بۆ هه لگه راندنه وه ی مرۆڤ له ئاکار و کرده وه ی جوان و خاوێن و راست و چاکه .. له م لا وه ش ئاهورای پاک به پشت به ستن و بروا به خۆ بوون، بروا بوون به و په یامه که ی هه ول ده دات مرۆڤ له هزری چه په ل ، کرده وه ی چه په ل و دژه مرۆڤایه تی، و گوته ی سوک و ناشیرین بپارێزێت.
ئه م فه لسه فه یه له سه ره تاکانی ژیانی مرۆڤ، کاتێک مرۆڤ بیری کرده وه که شایانی ژیانێکی باشتر و رێک و پێکتر و به خته وه ر تره دروست بووه و گه شه ی کردووه.
ئه م هزره له هه ندێک قۆناخ دا به هزری خێر و شه ر شه یتان و ره حمان و تاریکی و روناکی و له دونیای پێشکه وتوو دا به هزری دیموکراسی و دژه که شی به هزری تیرۆرستی پۆلین و پێناسه کراوه.
بێگومان شتێکی سرووشتیه که له کۆمه لگه ی کوردیدا که ده که وێته ناوچه یه کی ئالۆز و شێواو و دوا که وتوو ژماره یه ک له رۆله کانی گه له که مان به داخه وه هه لگری ئه و هزره و له و به ره یه دا خۆیان ببیننه وه.
به بۆچوونی من و به پێی فۆرمۆل و پێناسه جیهانیه کان ده بێت له گه ل به ره ی ئه هریمه ن-شه ر-شه یتان و تیرۆریست وه ک یه ک هه لس و که وت بکرێت.
ئه وه ی ئه مرۆ له ژیانی سیاسی و کۆمه لایه تی کوردستان دا سه ری هه لتۆقاندووه و ره گه کانی له ناخی ئه هریمه ندا چه که ره یان کردووه ده بێت ئه و ره گانه وه خۆیان بناسێندرێن و له ناخی کۆمه لگه ی کوردستان دا بنه بر بکرێن و بسوتێنرێن.
پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومه تی هه رێمی کوردستان و سه رۆکی هێژامان کاک مه سعود بارزانی له م قۆناخه مێژوویه ش دا بارێکی قورس و ئه رکێکی گرانی مێژوویان له سه ر شانه که نوێنه ر و سه نگه ر پارێز و پێشره وی به ره ی خێر - په یامی ئاهورایی و رۆناکی و دیموکراسین.
هه ر بۆیه پێویسته گه له که مان به چاوکراوه یی له ره وتی روداوه کان و له قۆناخی ژیانی سیاسی و کۆمه لایه تی ئه مرۆی ولات بروانێت وبه به لگه و فاکتی مێژوویی بریاری خۆی بدات.
ده بێت کورد خاوه ندارێتی خۆی له په یام و هزرو فه لسه فه و سه نگه ری ئاهورایی سه رۆک مه سعود بارزانی ئیسپاد بکات.
--
...........................................................
Bedreddin Salehi
KRG Coordinator in Norway
Tlf : 004797012351
www.krg.org