نزیکه‌ی 20 ساڵه له‌م به‌شه‌ی خوارووی کوردستاندا ،خۆمان ده‌به‌ین به‌ڕێوه و هه‌رچۆنێک بووه توانیومانه په‌رله‌مانێک و حوکمه‌تۆکه‌یه‌ک بۆ خۆمان بنیات بنێین و بیشی که‌ین به ئه‌مری واقع و به‌سه‌ر دوژمناکانماندا بیسه‌پینین.
وه‌لێ پاش چی ؟ پاش ئه‌وه‌ی که حه‌سارێکی سه‌ختمان له لایه‌ن عێراق و وڵاتانی به‌ناو دراوسێوه خرایه سه‌ر و کۆمه‌ڵێ ئیرهابی به‌ناو ئیسلامی ڕیشپانیان بۆ ناردین و که‌وتنه تۆقاندنی خه‌ڵک و کوشتن و سه‌ربڕینی خه‌ڵکی بێ‌تاوان و ئیرهابی فکری و ته‌نانه‌ت گوێگرتن له گۆرانی و مۆسیقاش قه‌ده‌غه بوو.
ئه‌وه‌تا ئێستاش ئه‌مانه به شێوه‌یه‌کی تر سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ئیرهابی ده‌م به‌ستنیان کردۆته پیشه به ناوی دینه‌وه، وه‌کو ئێمه‌ی کورد کافر بین و ئه‌وانیش موسڵمانی ده‌ره‌جه یه‌ک و خزمی پێغه‌مبه‌ره‌کانن (د). ئێستا فێری ئه‌وه بوون هه‌رچیه‌کیان به دڵ نه‌بێت ، له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه ناوی ده‌زڕێنن و وا له خه‌ڵکی ساده و ساکار ده‌که‌ن که دژی هه‌موو به‌ها مرۆییه‌کان بوه‌ستنه‌وه و خه‌ڵکی له ڕۆشنبیران و نووسه‌ران هان ده‌ده‌ن.
ئه‌م هه‌موو زیاده رۆییه‌ی یه‌کگرتوو ده‌یکات دژی هه‌موو بۆچوونێکی ئازاد و مرۆییه، دژی پێشکه‌وتن و زانسته . دیاره ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مانه ناویانه، فرسه‌تیان له نه‌بوونی ده‌ستوورێک وه‌رگرتووه له هه‌رێمی کوردستان . هه‌ڵبه‌ته که ده‌ستووریش نه‌بوو مانای یاسای دارستان ده‌خوات و که‌سێک ناتواقنێ لێیان بپێچێته‌وه و حسابیان له‌گه‌ڵ بکات.
کۆمه‌ڵه که‌سێک په‌یدا بوون به ئاره‌زووی خۆیان فتوا له‌سه‌ر که‌سایه‌تی ڕۆشنفکر و داموو ده‌زگا مه‌ده‌نیه‌کان ده‌رده‌کات ، که هه‌رده‌م تێده‌کۆشن بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ڕێگای ڕاست بۆ لاوان و خه‌ڵکی کورد. لیره‌دا پرسیارێک دێته پێشێ : ئایا ئێمه له عه‌ره‌ب و فارس و تورک موسوڵمانترین ؟
خۆ ناکرێت باسی مصر و لوبنان و تورکیا و ئه‌رده‌ن و سعودیه و..... هتد نه‌که‌ین.
ئه‌و ده‌وله‌تانه هه‌تا سه‌ر ئێسک موسلمانن و له خواترسن ، وه‌لێ سینه‌ما و ڕۆژنامه و گۆڤاری سێکسی و ڕۆمانی ئیرۆتیکی و جۆره‌ها کتێبیان هه‌یه باسی جنس ده‌کات و هه‌رده‌م حکومه‌تیش پاڵ پشتیانه.
سه‌رده‌م سه‌رده‌می پێشکه‌وتن و جیاهانگیرییه ، سه‌رده‌می 1600 ساڵ له‌مه‌و پێش تێپه‌ڕی و گوزه‌شت.
مه‌خابن ئه‌مانه‌ی لای خۆمان هیچیان پێ هه‌زم ناکرێت و له چاوی شه‌مشه‌مه‌کوێره‌وه سه‌یری ئه‌م به جیهانی بوونه ده‌که‌ن.
داواده‌که‌ین حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سنوورێک بۆ ئه‌م زیاده رۆییه دابنێت و نه‌هێڵێت مینبه‌ری شوێنه پیرۆزه‌کان به‌کاربهێنن بۆ هه‌ڕه‌شه له ڕۆشنفکر و نووسه‌ر و سینه‌ماکار و شانۆکاره‌کان و هتد.
نابێت هه‌ر کیژۆله‌یه‌ک له سه‌ر تی ڤی ده‌ربکه‌وێت به جۆڕێک به‌گژیدا بچنه‌وه و له مینبه‌ره‌کانه‌وه پلاماریان بده‌ن.
یان هه‌ر که‌سێک نووسینێک ده‌نووسێت یان چیرێکێک یان دارامایه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنی ، ئه‌مانه دژی ده‌وه‌ستنه‌وه و حکومه‌تیش یه‌کسه‌ر ڕایان ده‌گرێت و ده‌درێنه دادگا. ده‌بێت حکومه‌تێکی عیلمانی بێت و هه‌رده‌م پشتگیری له به جیهانی بوون و ڕۆشنبیری و پێشکه‌وتن بگرێت و نه‌هێڵێت چیتر ئه‌و شه‌مشه‌مه‌کوێرانه‌ی چاویان له ڕوناکیدا هه‌ڵنایه‌ت ، فتوای له‌و جۆره ده‌ربکات.
له‌وه ده‌چێت ئێمه له سۆماڵ یان له تۆ‌رابۆرا بژین.