لە هۆڵەندا ساڵیادی كۆچی بارزانی نەمر نەكرایەوە....

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    23
image

عەبدولقەهار هەولێری / هۆڵەندا

ئەمڕۆ 1/3/2020،چل و یەك ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی،سەرۆكی شۆڕشەكانی كورد و ڕابەری بزاڤی ڕزگاریخوازی كورددا تێپەڕ دەبێت. بەم بۆنەیەوە لە بیرەوەری كۆچی نەمران و لە ساڵیادی كۆچی دوایی مستەفا بارزانی، سەركردەی كارێزما و ڕابەری بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی كورد، لێژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموكراتی كوردستان پاڵ پشت بە بڕیاری بارەگای بارزانی ئەم یادەی نەكردەوە. ئەوەش لەبەر بەرژەوندی گشتی و بۆ پاراستنی ڕەوندی کورد و هەوادارو كادیرانی پارتی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كورۆنا، هەرچەندە بڕیارەكە قورس بوو، بەڵام هەموو ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و لە خۆشەویستی باوكی ڕۆحی كورد بارزانی نەمر، لەناو دڵی خۆیان ماتەمینی ئەو ڕۆژەیان گێرا. شایەنی وەبیرهێنانەوەیە

مەلا مستەفای بارزانی، لە دوای ساڵی 1975، تووشی نەخۆشی دەبێت، بۆیە بە مەبەستی چارەسەركردنی، دەچێتە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا،نەخۆشیش بوو بەڵام لەهەمان کاتدا  لەوێش هەر لەدوای بەرژەوەندی کوردا دەگەڕا بۆ ئەوی کورد ڕزگار بکات لەدەستی دووژمناندا خۆی لەبیرکرد چارەسەری خۆی بکات، بەڵام لە ساڵی 1979 كۆچی دوایی دەكات، دواتر تەرمەكەی بۆ كوردستانی ڕۆژهەڵات دەگەڕێننەوە و لە ناوچەی شنۆ بە شێوەیەكی كاتی بەخاك دەسپێردرێت، دوای ڕاپەڕین، لە مەراسیمێكی گەورەدا، ڕووفاتەكەی بۆ ناوچەی بارزان دەگەڕێندرێتەوە.