نوێنەری سەرۆك بارزانی لە وڵاتی هۆڵەندا: رەوەوەندی كوردی لەژێر یەك چەتردا كۆكردەوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    46
image

عەبدولقەهار هەولێری/ هۆلەندا

بەمەبەستی پاڵپشتیكردن و كۆكردنەوەی رەوەوەندی كوردی لەوڵاتانی تاراوگە و كۆكردنەوەیان لەژێر یەك چەتردا، نوێنەری سەرۆك بارزانی لەوڵاتی هۆڵەندا لەگەڵ چالاكوانان و ژمارەیەك ڕەوەندی كوردی كۆدەبێتەوە.  لەشاری ئەمێرسفۆرت،لەوڵاتی هۆڵەندا كۆرێك بۆ تاهیر هەورامی نوێنەری سەرۆك بارزانی بەرێوەچوو. ئامادەكردن و بەرێوەبردنی كۆرەكە لەلایەن جیهانگیر نەسرەدین هەورامی بەرپرسی ڕێكخراوی ئەمرسفۆرتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەسازی بۆ كرابوو. ئەم كۆرە تایبەت بوو بە گۆێگرتن لەڕەوەندی كوردی و كوردانی تاراوگەنشین و كەم و كوڕییەكان لە ئەوروپا، كۆڕەكە بەئامادەبوونی بەرپرس و نوێنەرانی پارتە سیاسیەكانی كوردستان و ژمارەیەك لە نوسەر و چالاكوان و  شارەزایان لە بواری سیاسی بەرێوە چوو. تاهیر هەورامی نوێنەری سەرۆك بارزانی لەم كۆڕەدا گوتی: من لێرەم تاوەكو گوێ لە پێشنیار و بۆچوونەكانی ئێوە بگرم و  بەئەمانەتەوە بیگەێنم بەجەنابی سەرۆك بارزانی. مەبەست لەم سەردانەشم  ئەوەیە ڕەوەندی كوردی لەژێر چەترێك كۆ بكەینەوە بێ جیاوازی.قۆناغەكەش لەم ساتە وەختە ناسكەدا ئەوە دەخوازێ كە هەموومان بەبێ جیاوازی نێو ماڵی كورد بەیەكگرتوویی رابگرین. لەكۆتایشدا دەرگای گفتوگۆ بۆ ڕەخنەو پێشنیاری ئامادەبوونی كۆڕەكە كرایەوە. هاوكات كاجال دەروێش،بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئەنەكەسە لەم سەردانەی تاهیری هەورامی نوێنەری سەرۆك بارزانی هاوكاربوو.