هۆشیار سوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەناوچەی هۆڵەندا پێشوازی لێكرا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گەڵ پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموكراسی هۆڵەندی كۆبۆوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    26
image

عەبدولقەهار هەولێری/ هۆڵندا


لەشاری دەنهاخ، لەبارەگای ڵیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز هۆشیار سیوەلی بەرپرسی پەیوندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا. عومەر زاوێتەی بەرپرسێ ڵیژنەی ناوچەی هۆڵەندا و كارگێرانی ناوچەو بەرپرسی ڕێكخراوەكانی ناوچەی هۆلەنداو بەرپرسی ئۆفیسی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لە ئەوروپا لەپێشوازی هۆشیار سیوەلی بەرپرسی پەیوندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بوون. لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا سەرەتا بەخولەكێك وەستان رۆحی شەهیدان سەروەریان بارزانی نەمرو كاكە ئیدریس شاد كرا. پاشان  عومەر زاوێتەیی بە ناوی ناوچەی هۆلەنداوە بەخێرهاتنی هۆشیار سوەیلی كردو كورتەیەكی لەبارەی كارو چاڵاكییەكانی ناوچەی هۆلەندا خستە روو. دواتر بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان  باسێكی دوورودرێژی لەسەر ڕەوشی كوردستان و بارودۆخی  ناوچەكە بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.بەتایبەت ڕەوشی ئێستای نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان وپێكهاتەكان و هەڵوێستەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان وسەرۆك بارزانی دەربارەی پرسە سیاسی و هەستیارەكان شرۆڤە كرد.  لەكۆتایشدا دەرگای گفتوگۆ بۆ ڕەخنەو پێشنیارەكان كرایەوە. هۆشیار سویلی سوپاسی هەموو كادریرانی ناوچەی هۆلەندای كرد بەتایبەتی بەرپرسی پەیوەندییەكانی ڵێژنەی ناوچەی هۆڵەندا شێرزاد یونس ڕۆژبەیانی و ئەندام مەكتەبی پەیوەندییەكان سۆران ئەكرەم و بەرپرسی ڕێكخراوی ئەمستردام عەبدولقەهار هەولێری كرد كە هاوكاری بوون لەو سەردانەیدا. رەخنەو پێشنیازەكانی هەڤاڵانی بە بایەخ و خەمخۆری و دڵسۆزی پارتیانە نرخاند.
لەلایەكی تر و هەر لە میانی سەردانەكەی بۆ هۆڵەندا، شاندی پارتی لە پەرلەمانی هۆڵەندا لە لاهای لەگەڵ سێون كوپمانس، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی فراكسیۆنی پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموكراسی كۆبۆوە. تەوەری سەرەكی گفتوگۆو كۆبوونەوەكان، جگە لە ڕۆڵی پارتی لە حوكمڕانی و پرۆسەی سیاسی كوردستان بە تایبەتی و عێراق بە گشتی،  بریتی بوون لە باسكردنی دۆخی سیاسی و ئابووری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەرێم لە گەل بەغداو هەڕەشەی سەرهەڵدانەوەی داعش و هاوكاری سەربازی و ئابووری هۆلەندا بۆ هەرێمی كوردستان. شایەنی وتنە حكومەتی ئێستای هۆڵەندا حكومەتێكی ئیئتیلافیە و   پارتی ناوبراویش خاوەن سی كورسیەو سەرۆك وەزیران مارك ڕۆتە، سەر بەم پارتەیە. وڵاتی هۆڵەندا، لە ساڵی ١٩٩١ ەوە هاوكاری راستەوخۆی هەرێمی كودستانی كردوەو لە جەنگی دژی داعشیشدا رۆڵی بەرچاوی هەبووە بە تایبەتی لە بواری مەشقپێكردنی هێزی پێشمەرگە و پێكهێنانی سوپایەكی یەكگرتوو. لە بواری ئابووری و هاوكاری جووتیارانی كوردستانیان كردوە. وەزیری دەرەوە و بەرگری ئەو وڵاتەش چەند جارێك هاتوونەتە كوردستان و سەرۆك وەزیران مارك ڕۆتە ساڵی ٢٠١٦ سەردانی كوردستانی كردوە .
.