هۆشیار سویلی: لەگەل پارتە سیاسییەكانی هۆڵەندا جەختمان لەسەر درێژكردنەوەی مانەوەی هێزەكانی هۆڵەندا لە كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی ئابوری و بازرگانی كردەوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    18
image

عەبدولقەهار هەولێری: هۆلەندا

بەسەرۆكایەتی هۆشیار سویلی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی و پێشرەو حەسەن بەرپرسی رێکخستنی ناوچەی هۆڵەندا و شیرزاد یونس ڕۆژبەیانی بەرپرسی پەیوەندییەكانی لێژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی و عەبدولقەهار هەولێری بەرپرسی ڕێكخراوی ئەمستردام و سۆران ئەكرەم لە پەیوەندیەكانی لێژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی سەرەتا بەرێز هۆشیار سویلی لەگەڵ هەڤالانی لێژنەی ناوچەی ئەلمانیا بەشداریان لە كۆنگرەی ساڵانەی پارتی ( سی دی یۆ ) لە شاری لاپیزیكی ئەڵمانی كرد، دواتر لە میانی ئەو سەردانەیاندا بۆ ئەوروپا، سەردانی وڵاتی هۆڵەندایان كردو لەوێش بەشی پەیوەندییەكانی لێژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی كۆمەلێك دیدارو چاوپێكەوتنیان بۆ شاندەكە رێكخستبوو. دەربارەی ناوەرۆك و ئامانجی ئەو سەردانە هۆشیار سویلی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە دووپاتیكردەوە لەگەل Joël بەرپرسی دەرەوەی حزبی مەسیحیەکان كۆبوونەوەو جەختیان لەسەر سروشتی حوكمرانیەتی لە هەرێمی كوردستان و پەیوەندیەكانی هەولێرو بەغداو دواین رێكەوتن و دانوستانەكان كردووە. جەختیشیان لەسەر دۆخی سیاسی هەلومەرجی ڕۆژئاوای كوردستان كراوەو داواشیان لێكراوە كە مانەوەی هێزەكانی هۆلەندا لە كوردستان نوێ بكەنەوە. ئەوانیش بەلێنیاندا، كەوا لەگەل فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان ئەو مەسەلەیە بوروژێنن و گرەنتی بۆ مانەوەی ئەو هێزانە وەربگرن. هاوكات داوای پاڵپشتی سیاسیمان لێ كردن، هەروەها كۆبوونەوەیەكی بەرهەمدارمان لەگەل حیزبی دیموكراتی شەست و شەش لەپەرلەمانی هۆلەندا لەگەڵ sjoerdsma بەرپرسی پەیوەندی دەرەوە ئەنجامدا، كە حیزبێكی دیارن و بە گەلی كورد ئاشنان و چەند جارێك سەردانی كوردستانیان كردووەو دامودەزگا فەرمییەكانیان بەسەر كردۆتەوە، بەگشتی حیزبێكی هاوپەیمانن و هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكەن. ئەوانیش بەڵێنیانداوە كە لە پەرلەمان پرسی مانەوەی هێزی وڵاتەكەیان لە كوردستان بە قازانجی گەلی كورد بشكێننەوە، چونكە هێزی پێشمەرگەی كوردستان پێویستی بە مانەوەی ئەوان و مەشق وەرگرتنی زیاترە، واتە سەرباری تێكشكانی تیرۆرستانی داعش، بەڵام ئەوان هێشتا ماون و مەترسیان بەیەكجارەكی كۆتایی نەهاتووە. بۆیە پێشمەرگە پێویستی بەیارمەتی زیاترە. هاوكات جەختمان لەسەر پەیوەندی ئابوری و بازرگانی كرد لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی هۆڵەندا بەتایبەتی لەرووی كشتوكالیەوە كە پەوەندی و هەماهەنگیەكی نەوعی لەو نێوەندەدا بوونی هەیە، چ لەسەر ئاستی ئاڵوگۆڕی بەروبوومی كشتوكالی، یاخود لەرووی راهێنانی جوتیارانی كوردستان و راهێنانیان لەسەر شێوازی نوێ. بەگشتی لە كۆبوونەوەی هەردوو پارتی ناوبراوی هۆڵەندیدا لێك حاڵی بوون و تێگەیشتنی زۆر ئەرێنی لە نێوانماندا هەبوو. بەلێنیشیان دا چ لەسەر ئاستی حیزبەكانیان یان لەناو حكومەتدا پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن. شایەنی ئاماژە بۆ كردنە هۆشیار سویلی لە سەرجەم دیدارەكانیدا ئەوەی دووپات دەكردەوە، كەوا گەلی كوردستان لە هەریم لە ساڵی '١٩٩١'ەوە حوكمرانیەتی خۆی دەكات و پایەكانی حوكمرانی دیموكراسی جێبەجێ دەكات، سەرباری ئەو قەیرانانەی هاتونەتە بەردەم حكومەتی هەرێمی كودرستان، بەڵام توانیومانە بە لێزانانە مامەلەی لەگەلدا بكەین، بە تایبەتی ئەو پرسە هاوبەشانەی بە حكومەتی ناوەند دەمانبەستێتەوە بە هۆشیارییەوە مامەلەی لەگەڵدا دەكەین. بۆیە لەگەڵ رەچاوكردنی هەموو ئەم خاڵانە دەتوانین بڵێین كە حكومەتی هەرێمی كوردستان خاوەن ئەو دەسەڵاتانەیە كە عێراقییەكان بیریان لێ دەكردەوە