خزمەت کردن بەئاوەرەکانی رۆژئاوای کوردستان ئەرکی هەمووانە عەبدولقەهار هەولێری/ هۆلەندا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    26
image


رێکخراوی ئەمستردامی پارتی دیموکراتی کوردستان هاوکارییەکانی دەگەیەنێتە کوردانی ڕۆژاوا.

 لەچوارچێوەی کاروچالاکییەکانی خۆیدا رێکخراوی ئەمستردامی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵسان بەناردن و دابینکردنی پلاوی لە C&A شاری ئەمستردام یەکێکە لەگەورەترین بازارەکانی جڵ و پێلاو لەبازارەکانی ئەوروپا،توانیمان دابینکردنی ژمارەیەکی زۆر پێلاوی ئافرەتان و مندالان و پیاوان دابینبکەین. بۆ هاوکاریکردنی رۆژئاوای کوردستان دوای ئەو ڕووداوانەی لەرابردوو ڕووبەڕوویان بۆوە. هەروەها بەرێز سەردار شەریف خاوەنی کۆمپانیایی سەردار ئێکسپرس وەک هەمووجار ئەرکی گەیاندنی  شتوومەکەکانی لەئەستۆی خۆی گرت بۆ گەیاندنی پێلاوەکان بۆ کوردستان..

بۆ ئەم مەبەستەش سەردار شەریف خاوەنی کۆمپانیای ئێکسپرێس بە رۆژنامەی هەولێری ڕاگەیاند وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و هاوخەمی و هاوسۆزییەک بۆ خوشک و برایانمان لە ڕۆژاوای کوردستان دوای ئەم ماڵوێرانی و دەربەدەرییەی بەسەرییاندا هات  بەئەرکی سەرشانی خۆم زانی وەک کوردێک هاوکاورییەکانی ڕێکخراوی ئەمستەردام کە بۆ کوردانی ڕۆژاوا ئامادەیان کردبوو گواستنەوە و گەیاندنەکەی لەئەستۆبگرم. هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لەداهاتوو هاوکارییەکان و گەیاندنیان لەلایەن ئێمەوە بەردەوام دەبێت..