پرسە نامە

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو فەوزی ئەترووشی
بەداخ وپەژارەیەکی زۆرە وە ئەمڕۆ لە تاراوگەوە هەواڵێ کۆچی دوایی فه‌وزی ئه‌ترووشی، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی عێراق مان بیست، کە لە به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌کی درێژخایه‌نه‌وه ماڵئاویی لێ‌کردین.
بەناوی ڕێکخستنەکانی سنوری لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی هاوخەمی خۆمان ئاراستەیی خانەوادەی خوالێخۆشبوو وهەمووهەڤاڵان ودۆستانی دەکەین.
فەوزی عەزیز میرزا، ناسراو بهفهوزی ئه‌ترووشی، له‌دایكبووی 1/7/1953ی ناحیه‌ی ئه‌ترووشی سه‌ر به‌پارێزگای دهۆكه، ده‌رچووی كۆلێژی یاسا و رامیارییهلهزانكۆی به‌غدا، له‌زانكۆی سۆفیا، لهبوڵگاریا، ماسته‌ری له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ده‌ست هێناوه.
له‌ساڵی 1986ه‌وه‌تا 2001 کارگێڕی لقی شەشی ئه‌وڕوپای پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، دواتریش به‌رپرسی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، له‌ساڵی 2002 تا 2003، بووهتهراوێژكاری رۆژنامه‌ی (المؤتمر)ى زمانحاڵی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی.
ماوه‌یه‌كیش به‌رپرسی چاپی رۆژنامه‌ی (خه‌بات)ی پارتی بووهلهلهندهن و زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، ئیسپانی و بولگاری زانیوه‌و كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می چاپكراوی شیعری هه‌یه‌و لهبوارهكهشدا، چه‌ندین خه‌ڵاتی پێ به‌خشراوه.
لە کۆتایشدا داواکارین لە یه‌زدانی مه‌زن خوالێخۆشبوو فەوزی ئەترووشی بیخاتە بەر ڕەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، سه‌بوری و ئارامیش بۆ خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی بگه‌ڕێته‌وه.
لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای
پارتی دیموکراتی کوردستان
24-02-2019