لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵ ئەسێ بەسازدانی کۆڕێک بۆ بەرزو پیرۆز ڕاگرتنی یادو بیرەوەری ٤٠ هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی باوکی ڕۆحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    22
image

 

 

 

هاتن بۆ هەموانە

 

لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵ ئەسێ بەسازدانی کۆڕێک بۆ بەرزو پیرۆز ڕاگرتنی یادو بیرەوەری ٤٠ هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی باوکی ڕۆحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر ، کەڵە تێکۆشەری سەدەی بیستەمی کورد کە پتر لە نێوسەدە خەباتی بۆ کورد و کوردستان کرد لە نێو چیا سەرکەشەکانی کوردستان وباوەڕبوون بە ئایندی کورد، لە فەلسەفەکانی بارزانی نەمر بەرامبەر میللەتەکەی تێکۆشان وکۆڵنەدان بوو بۆ بەدی هێنانی مافی ئازادی وهەڵکردنی ئاڵای سەربەخۆیی کوردستان و فەرموویەتی هەتا دەستم تفەنگ بگرێ بۆ ئازادی کورد تێ دەکۆشم من دەمەوێ ئاڵای کوردان هەڵکەم نەهێڵم کوردستان چیتر یخسير و داگیرکراوبێت.

 

 بۆ ڕێز وشکۆی کۆچی ئەو باوکە میهرەبان و سەرکردە تێکۆشەرە وهەمان مەبەست لە شاری ئەلمیرە لە ڕۆژی شەممە بەرواری ٢/٣/٢٠١٩ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ دەرگایی هۆڵ کراوەییە بە ڕووی میوانەکان و پێشوازلێکردنیان وپڕۆگرامی کۆڕەکەش لە ١ی پاشنیوەڕۆ تا ٤ی ئێوارە دەبێت لەم ناونیشانەی خوارەوە.

 

Sumatraweg 22   1335 JM Almere
13:00 ta 16:00 (12:00 peshwazîkirdin)

 

 

ئامادەبوونتان یادو بیرەوەریەکە شکۆدارتردەبێت
هەربژین بۆکوردوکوردستان