بروسکەی پیرۆزبای بۆ یادی 66 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان ویەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان

بەناوی ڕێکخستنەکانی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایەکی گەرم وتاجە گوڵینەیەک لە گوڵی خۆرسکی کوردستان پێشکەشی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بەگشتی لەسەرکردایەتی و کادیر و ئەندامانی ڕێکخراوەکەتان دەکەین، بۆ داگیرسانی مۆمی تەمەنی ڕێکخراوەکەتان لە خەبات و تێکۆشانی 66 ساڵەدا کە لەسەر دەستی باوکی کورد مستەفا بارزانی هاتۆتە دامەزراندن و بەدرێژایی ئەومێژووە ڕۆڵی گرنگ ومێژویتان گێڕاوە، دەستێک بەتفەنگ ودەستێکی ترتان بەقەڵەم ئاوێتەی خواست وداواکانی دۆزی ڕەوای میللەتەکەتان کردوە بەهیواین بەردەوام بن لەسەر خەباتوتێکۆشانتان لە ئاوەدانکردنەوەی زیاتری کوردستان بەزانست وڕۆشنبیریتان.
شەکاوەبێت ئاڵای تێكۆشانتان نەمڕی بۆ شەهیدانتان وسەروەری شەهیدان بارزانی نەمر
لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای
پارتی دیموکراتی کوردستان
18-2-2019
شەکاوەبێت ئاڵای تێكۆشانتان نەمڕی بۆ شەهیدانتان وسەروەری شەهیدان بارزانی نەمر
لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای
پارتی دیموکراتی کوردستان
18-2-2019