لەهۆڵەندا... لەلایەن لێژنەی ناوچەی هۆڵەندا پارتی دیموکراتی کوردستان كۆبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    9
image

عەبدولقەهار هەولێری/ هۆڵەندا
بە مەبەستی برەودان بەدیاریكردنی میكانیزمێکی نوێ و كاركردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم لەمەڕ كەشی كرانەوەی واقعی ئەمرۆ بۆ پێداچوونەوە و تاوتوێ كردنی چالاكییەكان،لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی بۆ ڕێکحستنەکان سازدا.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بەرپرس و سەرجەم كارگێرانی ناوچە و دەستەی كارگێری رێكخراوەكانی  ناوچەی هۆڵەندا لە شاری ئەمرسفۆرت بەڕێوەچوو.لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت کرایەوە لەسەر بەهێزکردن و زیاتر توند و تۆڵکردنی پەیوەندییەکان بۆ بەرفراوانکروونی چالاکییە هەمەجۆرەکان و کاری ڕێکخراوەییە حزبیەکان .
سەرەتای كۆبوونەوەکە بەخولەكێك وەستان بۆ ڕۆحی پاکی  شەهیدانی كورد و كوردستان و سەروەری شەهیدان بارزانی نەمر و كاكە ئیدریسی هەمیشە لەیاد دەستی پێکرد. دواتریش لەلایەن هەڤاڵ  عومەر زاوێتەیی بەرپرسی ناوچەی هۆڵەندا، شرۆڤەیەكی شیكاری سەبارەت بەسەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژادنەكانی و كوردستان و، پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە ئێستاکە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەگەڵ حزبە سیاسیێەکانی دیکەی کوردستان هەوڵی پێهێنانی بۆ دەدرێت.لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا عومەر زاوێتەیی باسی لە خۆنەویستی و ماندونەناسی ئەندامانی پارتی کرد کەچۆن چۆنی وەک ئەركێکی سەرشانی خۆیان کاریان کردووە بۆ سەرخستن لەکاری حزبی و حوکمڕانی لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا سەرباری ئەو هەموو ئاستەنگانەی هاتوونەتە پێش بەڵام  پارتی وەک تاکە حزب بێ باک بووە و هەمیشە  کار و بەرنامەو پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی کردۆتە کاری لەپێشینەی خۆی بۆ خزمەتگەیاندن  بە هاوڵاتیان. هەروها لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا زاوێتەیی باسی لەکرینگی بایەخی سەردانەكەی جەنابی سەرۆك بارزانی کرد لەماوەی رابردوو بۆ شاری بەغدا . دوارتر لەلایەن بەرپرسی رێكخستن هەڤاڵ پێشرەو حەسەن باس  لەڕەوشی هەنووکەی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرا. هاوكات تیشكی خستە سەر بەرەوپێش چوونی رێکخستنەکان وچالاکیەکان  لەپلانی ساڵێ نوێ بۆ سەرکەوتنی لەکارەکانماندا.
داوتریش لەلایەن كارگێرانی ناوچە و بەرپرس ڕێكخراوەكان و ئەندامانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکە باس لەچەند تەوەرو باسێکی تایبەت بەکۆبوونەوەکە کرا.