لە كۆبوونەوەی فراوانی ڵێژنەی ناوچەی هۆڵەندا، جەخت لەسەر بەهێزكردنی كاری رێكخستنەكانی ئەوروپا دەكرێتەوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    161
image

 

عەبدولقەهار هەولێری/ هۆڵەندا

بە مەبەستی دیاریكردنی میكانیزمی نوێ كاركردن بە جۆرێك لەگەل رۆحی سەردەم و كەشی كرانەوەی واقعی ئەمرۆ، هەروەها بۆ پێداچوونەوەو تاوتوێ كردنی چالاكییەكانی لەمەو پێش و خبەرنامەرێژی و  ئامادەكاری بۆ ساڵی نوێ،  ئێوارەی رۆژی یەكشەمە ڕێكەوتی ٢/١٢/٢٠١٨ ڵیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هۆڵەندا، بە ئامادەبوونی بەرپرس و سەرجەم كارگێڕانی ناوچە و بەرپرسی یەكێیەتی ئۆفیسی ئافرەتانی ئەوروپا و بەرپرس و دەستەی كارگێری رێكخراوەكانی  ناوچەی هۆڵەندا لە شاری زۆتەرمیر كۆبوونەوە. سەرەتای كۆبوونەوەش وەك هەموو جار ئاسا بەخولەكێك وەستان رۆحی شەهیدانی كورد و كوردستان سەروەرو سەرقافلەی شەهیدان بارزانی نەمرو كاكە ئیدریسی هەمیشە زیندوو شاد كرا. پاشان لەلایەن هەڤاڵ  عومەر زاوێتەیی بەرپرسی ناوچەی هۆڵەندا، شرۆڤەیەكی شیكاری دەربارەی نهێنی سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەلبژادنەكانی عێراق و كوردستان پێشكەشكراو پیرۆزبایی لە هەڤاڵانی پارتیمان لە سنوری ناوچەی هۆڵەنداو تەواوی رێكخستنەكانی پارتی و  خەڵكی كوردستان كرا، كە خۆنەویستانەو ماندو نەناسانە ئەركی پارتایەتی خۆیان بەجێگەیاندو نەیانهێشت پارتی لەبەردەم پیلانگێرییەكاندا چۆك دابدات .  جەختیش لەسەر سەردانەكەی جەنابی سەرۆك بارزانی كرایەوە بۆ بەغدا بە نمونەیی و سەركەوتوانە گوزارشتی لێ كرا.  هەروەها باسی لەوەشكرد كە بۆ زیاتر سەركەوتن و پتەوەكردنی رێكخستنەكانی ناوچە و بەهێزكردنی رێكخراوەكان كەمو كوریەكانیان بۆ پڕ بكرێتەوە ، دوار تر لەلایەن بەرپرسی رێكخستن هەڤاڵ پێشرەو حەسەن باس  ڕەوشی ئێستای هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كراو هەڤاڵ پێشرەو دنیا بینی و خوێندنەوەی خۆی لەمەر گرنگی پرسی پارتایەتی و بەهێزكردنی رێكخستنەكانی ئەوروپا خستە روو، هاوكات تیشكی خستە سەر دواین گۆڕانكارییەكان ئەم دواییەو هەلبژاردنەكان و هەروەها چەندین پرسی بۆ ئامدەبووان ڕوون كردەووە، داوتر لەلایەن كارگێرانی ناوچە و بەرپرس وكارگێرانی  رێكخراوەكان پرسیار وەڵام دروست بوو بۆ بەهێزكردنی كاروچالاكیاكان . هەروەها لەلایەن بەرپرسی ڕێكخروەكانی ناوچەی هۆڵەندا ڕاپۆرتەكانیان خستە روو بۆ كاركردن ئایندەی هەڤالانی پارتیمان  لە هۆڵەندا لەكۆتایشدا وەڵامی سەرجەم پێشنیارو ڕەخنەكان بە دڵ گەورەیی درانەوە.