یادی 72 ساڵەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەوڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەچوو

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    22
image


عەبدولقەهار هەولێری / هۆلەندا

بەبۆنەی ڕۆژی شانزەی ئاب ، حەفتاودووه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م ئێواره‌یه‌ له شاری پورمێرێند لەبارگای رێکخراوی ئەمستردام ،وبه‌ ئاماده‌ بوونی به‌رپرسی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندا به‌ڕێز عومه‌ر زاوێته‌یی ودەستەی کارگێری رێکخراوی ئەمستردامی پارتی دیموکراتی کوردستان. سەرەتا به‌خێرهاتنێکی گه‌رم له‌هه‌موو ئاماده‌بووان کرا له‌لایه‌ن بەرپرسی ڕێکخراوی ئەمستردام پارتی دیمکراتی کوردستان له‌ هۆڵه‌ندا به‌ڕێز عه‌بدولقەهارهه‌ولێری ، و پاشان یه‌ک خوله‌ک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی گه‌لی کورد و کوردستان سەروەریان بارزانی نەمر. دواتر لەلایەن به‌ڕێز کاک عومه‌ر زاوێته‌یی ووتارێکیتی به‌ناوی ناوچه‌ی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان پێشکه‌ش کرد،تێیدا باسی ڕۆلی گرنگی سەرۆک بارزانی و سیاسەتی حەکیمدارانەی جەنابیان کرا لە سەرکەوتنی پرۆسەی ریفراندۆم کە پرۆسەکە بە سەرپەرەستی جەنابی سەرۆک بارزانی بوو، و ڕۆلی گرنگی پێشمەرگە قارەمانەکان لە شەری دژ بە تیرۆریستانی داعش ،و خه‌باتی مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ژێر درووشمی ئازادی و سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان پێشکەشی ئامادەبووانکرد. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌باح مسته‌فا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی كادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی کرد. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چینوتوێژ و پێكهاتەكانی كوردستان کرد هۆیه‌کان و پێویستی دامه‌زاراندنی ئه‌م پارته‌ پێش حەفتاودوو ساڵ و چۆنیه‌تی کارکردن به‌ ئاشکرا ونه‌هێنی بۆ ڕزگارکردنی گه‌لی کوردی قاره‌مان له‌ زوڵم و زۆری داگیرکه‌رانی کوردستان، پاشان به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ هه‌موو ئه‌ندامان پێکه‌وه ‌بە برینی کێک وکوژاندنەوەی مۆمی یادی حەفتاودووه‌مین ساڵیادی ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاهەنگێکی خنجیلانە دەستیی پێکرد. ئەم یادە یان بەرز نرخاند لە لایان دڵسۆزانی رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر،یادەکە سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو....