ساڵیادی شۆڕشی گوڵان لەهۆلەندا بەرێوەچوو

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    120
image

عەبدولقەهار هەولێری / هۆڵەندا
بە بەشداری ڕێكخراوەكانی هۆڵەندا و بە هاوكاری لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموكراتی كوردستان و بە میوانداری بەڕێز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جەعفەر ئیمنكی، بەرێزعومەر زاوێتەیی ئەندامی لقی شەشی ئەوروپا بەرپرسی ناوچەی هۆڵەندا و فەزیلە شۆرش بەرپرسی یەكیەتی ئافرەتانی ئۆفێسی ئەوروپا و بەشێكی بەرچاو لە كادیرانی پێشمەرگە دێرینەكان، لە شاری رۆتردامی وڵاتی هۆلەندا  كۆبونەوەیەكی فراوانی ڕێكخراوی ڕۆتردامی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێوە چوو،.سەرەتا لەلایەن شوعلە حەبیب بەخێرهاتی مێوانانكرا، دواتر وتەیەك لەسەر پێشمەرگە وشۆرشی گوڵانی خوێندرایەوە، تێدا جەخت كرایەوە لەوەی شۆرشی گولانی پێشكەوتنخواز، شۆرشی بەرگری بوو لە بوون و مانی گەلی كوردستان دەسكەوتی گرنگ و مێژوویشی بە دوای خۆیدا ھێنا. لەم ساڵیادەدا هەریەك لە بەڕێزان جەعفەر ئیمنكی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و عومەر زاوێتی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندا و  هیوا علی بەرپرسی ڕێكخراوی ڕۆتردام چەند وتەیەكیان پێشكەش كرد كە تیایدا سەرنج خرانە سەر بار و دۆخی ئێستای كوردستان و عێراق و ئەو كێشانەی كە رووبەرووی گەلی كورد دەبنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ستراتیژیەتی نەتەوەیی پارتی دووپات كرایەوە كە خاوەنی پرۆژەی ریفراندۆم و سەربەخۆییە. هەر لەم كۆبوونەوەدا جەخت كرایەوە لە سەر برایەتی و پێكەوە ژیانی نەتەوەی كورد و یەك دەنگی بەرامبەر لایەنەكانی تری عێراق بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق و پاراستنی مافەكانی گەلی كوردستان و لەلایەن بەرێز جەعفەر ئیمنكی گوڵ بەسەر ئامادەبووان دابەشكرد، هەروەها چەند پارچە شیعرێكی نەتەوەیی و شۆرشگێری لەسەر پێشمەرگە و شۆرشی گولان لەلایەن شاعیری كوردپەروەر (لەتیفی عومەر) پێشكەشی ئامادە بووان كرا..