له‌هه‌ر شوێنێك كوردێك هه‌بێت" جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه‌

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    144
image

عه‌بدولقه‌هار هه‌ولێری_ هۆله‌ندا

بێگومان شتێكی تازه‌ نییه‌ ده‌رباره‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز بگوترێته‌وه‌" چونكه‌ ئه‌م بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ی نه‌ورۆز به‌یه‌كێك له‌كۆنترین جه‌ژنه‌ مێژوویه‌كانی مرۆڤایه‌تی و به‌دێرینترین جه‌ژنی گه‌لی كوردیش داده‌نرێت، له‌هه‌ر شوێنێكیش كوردو گه‌لی ئاری نه‌ژارد هه‌بێت یادی نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه‌، به‌هۆی گرنگیی و بایه‌خی ئه‌م جه‌ژنه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نه‌ورۆزی خستۆته‌ لیستی ڕۆژه‌ جیهانییه‌كان و وه‌ك جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتووریی به‌ڕه‌سمیی ناسیویه‌تی.
به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان زیاتر له‌ 300 ملیۆن كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ساڵانه‌ یادی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ر له‌م چوار چێوه‌یه‌شدا ڕه‌وه‌ندی كورد له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز به‌ شایی و شایلۆغان و ئاهه‌نگ زیندوو ده‌كه‌نه‌وه‌و ئاگری سه‌ركه‌وتن و ڕۆژی نوێ بوونه‌وه‌ هه‌ڵده‌گیر سێنن
لەوڵاتی هۆڵەندا وه‌ك هه‌موو ساڵان ئاسا ڕێورەسمی جەژنی نەورۆز بەڕێوەچوو... ئەمساڵ لە سێ شاری هۆڵەندا (( ئارنهێم و دانهاغ و ئەلمیرە )) مه‌راسیمی  جەژنی نەورۆز کرایەوە. لە شاری ئەلمیرە لەوڵاتی هۆڵەندا ڕێورەسمک بەو بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ڕێکخرا. له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ لێژنەی ناوچەی هۆلەندا پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی هۆڵەندا، وەک نەریتێکی ساڵانە یاد كردنه‌وه‌كه‌ی به‌ ئه‌ستۆ گرت و بە هاوکاری ڕێکخراوی ئەلمیرە . بەئامادە بوونی بەرپرسی ڵێژنەی ناوچەی هۆلەندا عومەر زاوێتەیی و بەرپرسی دارایی و بەرپرسی رێکخراوی ئەمستردام و ئەلمیرە و بەرپرسی یەکیەتی قوتابیان و لاوانی کوردستان لە هۆڵەندا و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەبوون. لە سەرتای ڕێورەسمەکەدا بەرێز عومەر زاوێتەی وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد له‌ ناوه‌رۆكیدا ئاماژه‌ی به‌ دیرۆكی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز كرد و جەژنی نەورۆزی له‌ گه‌لی كوردو ته‌واوی بنه‌ماله‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان پیرۆزكرد، هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ لە دێرەزەمانەوە جەژنی نەورۆز بوتە هێمای ئازادی گەلی کوردستان، جەژنی نەورۆز واتای بەگژداجوونەوەی دکتاتۆریەت و زوڵم خوێنمژان بووه‌"  ئاگری نەورۆز ترسێکی گەورەی لە دڵ ودەروونی داگیرکەران خوڵقاندوه.‌ ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد" كه‌وا لە هەموو جیهان جەژنی نەورۆز دەکرێته‌وه‌" بەڵام دۆخی نەورۆزی ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی پێشوتر بوو ئه‌وه‌ش.بەهۆی داگیرکردنی شاری کەرکوک و عه‌فرین" كه‌ به‌داخه‌وه‌ ده‌ستی خیانه‌تكاران هه‌میشه‌ هۆكار بووه‌ له‌ نوشستیه‌كانی گه‌لی كورد" به‌ڵام نه‌ورۆز هێمای دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدان و ژیانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد ده‌بێ و ئه‌مرۆ یان سبه‌ی خه‌ونی ده‌وله‌تی كوردی هه‌ر ده‌بێ وه‌دی بێت .  بەهیوای ساڵێکی ئارام بۆ گەلی کورد و، دروستبوونی تەبایی و برایەتی زیاتر لەنێوان سەرجەم هێزە سیاسییەکان و پێکهاتە و نەتەوەکاندا.  دواتر بە مارشی سرووی ئەی رەقیب      ئاگری نەورۆز کرایەوەو ئاماده‌ بووان پیرۆبایا نه‌ورۆزیان له‌یه‌كتری كرد.