لە هۆڵەندا ساڵیادی كۆچی نەمران (ژەنەرال مستەقا بارزانی) بە شكۆداری كرایەوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    205
image

پەخش یادەوەری بە ڤیدیۆ کلیک ل سەر ئەم لیمکە بکە

عەبدولقەهار هەولێری_ هۆڵەندا

لە بیرەوەری كۆچی نەمران و لە ساڵیادی كۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی، سەركردەیی كاریزماو ڕابەری بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی كورد، لە مەراسیمێكی شایستەدا ڵێژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموكراتی كوردستان لە زنجیرەی كۆمەلێك چاڵاكی بەو بۆنەیەوە، ڕێورەسمێكی بەو بۆنەیەوە ڕێكخست،به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕیزان فه‌وزی ئه‌سعد نوینه‌ری لقی شه‌شی ئه‌وروپایی پارتیمان وبه‌ڕیز دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوینه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ یه‌کێتی ئه‌روپاو بەرپرسی مونشن وبنکه‌ی لالش وماڵایزیدیا له‌ ئه‌ڵمانیا و نوێنه‌رانی پارت وڕێکخراوه‌ کوردستانیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و کارگێرانی و بەرپرسی و ڵیژنه‌ی ناوچه‌ی به‌لژیکا و بەرپرسی یەکیەتی ئافرەتانی ئەوروپاو بەرپرسی ئەنجومەنی ئافرەتانی هۆڵەندا وبەرپرسی یەکیەتی قوتابیان و لاوانی هۆڵەندا و کارگێران و بەرپرسی رێکخراوەکان و ئەندامانی ڵێژنەی ناوچەی هۆڵەندا و به‌شیکی به‌رچاو له‌ ڕه‌وه‌ندی کوردئامادەبوون ، سه‌ره‌تا له‌دوای به‌خیرهاتن ،بە خولەكێك وەستان بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی كوردستان سەروەرو سەرقافلەی شەهیدان بارزانی نەمرو كاكە ئیدریسی هەمیشە زیندوو دەستی پێكرد، ئینجا ئەندامی لقی شەشی ئەوروپا و بەرپرسی لێژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێز ( عومەر زاوێتە) وتارێكی بە پێزی پێشكەش كرد، تێدا جەختی لەسەر چونیەتی لایەنێكی خەباتی‌ سیاسی‌‌و چەكداری‌ مستەفا بارزانی‌ كردەوە وەهەروەها عومه‌ر زاوێته‌ له‌ ناوەڕۆكی وتاره‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر بیری نه‌ته‌وه‌یی بارزانی نه‌مر كرده‌وه‌و كه‌ خودان خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی بوو" هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێكی له‌ پێناو سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌یی كورد بوو" هه‌ر بۆیه‌ له‌سه‌ر یه‌ك بستی خاكی كوردستان له‌گه‌ڵ دوژمنان سازشی نه‌كرد و مێژووش شاهێده‌ كه‌ بارزانی له‌سه‌ر كه‌ركوك جارێكی تر هه‌موو دانوستانێكی له‌گەڵ حكومەتی ناوه‌ند هه‌ڵوەشانده‌وه‌" هه‌ر هه‌مان ئه‌و ڕێبازه‌ پیرۆزه‌شه‌ كه‌ ئه‌مرۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی گرتویه‌تیه‌ به‌ر و له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو داگیركه‌ران سڵی نه‌كردۆته‌وه‌. ئه‌وه‌تا ئەو ریفراندۆمەی بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەكان لە چوارچێوەی دیاریكردنی مافی چارەس خۆنووسین سازكرا كە بە ئاشتی و دیموكراسی بەڕێوەچوو و لە جیهاندا دەنگی دایەوە. ئەگەر چی بەغدا بە پشتیوانی وڵاتە هەرێمییەكان ویستی قەوارەی هەرێمی كوردستان لە 16ـی ئۆكتۆبەرەوە لەناو ببات" بەڵام سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتی كوردستان و هێز و بازووی پێشمەرگە هەم بە بەغدا و هەم بە هەموو جیهانی گوت ئەوە ئێمەین وەكوو چیاكان بەرگری لە خۆمان و دەسكەوتەكانمان دەكەین. راسته‌ 16ـی ئۆكتۆبەر خه‌ونێكی دیرۆكی نه‌ته‌وه‌یی كوردی په‌ك خست" به‌ڵام تازه‌ ریفراندۆم بووه‌ تاپۆی ره‌ش و له‌هه‌ر كات و ساتێكدا وه‌كو چه‌كێكی كاریگه‌ر بەڕووی دوژمنان و داگیركه‌ران به‌رز ده‌كرێته‌وه‌" چونكه‌ ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان دیموكراسیترین ھەنگاوه‌ بۆ بەدەستھێنانی مافێك كە نزیكەی 100 ساڵە بۆ كورد خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینێ" ئه‌وه‌ بوو به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ئه‌و خه‌ونه‌ بووه‌ واقیع، لەسەر ئەوەی حکومەتی عێراقی هەموو هەوڵەکانی خستەگەر کە هەرێمی کوردستان لەدونیای دەرەوە داببڕێت، بەڵام بەسیاسەتی حکیمانە سەرۆک بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز نیچرڤان بارزانی، ئەو بەربەستانیان شکاند لەبەرزترین ئاستدابوو. دەوڵەتە هەرەزڵهێزەکانی دونیا پێشوازیان ڵێکرد بەباشترین شێوە، زیاتر لە 100 ساڵی ڕابردوو گەلی کوردستان چەند نەهامتیان بینیووە لەسەر دەستی حکومەتەکانی عێراق و وڵاتانی دەوروبەر. هەموو وڵاتانی جیهان تێگەیشتن بۆچی هەرێمی کوردستان بڕیاری ڕیفراندۆمی دا، ئێستاش ڕێورەوی دبلۆماسیانەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دونیای دەرەوە کەوتە سەر ڕێورەی ڕاست و دروست.
هەر لە مەراسیمەكەدا نمایشی پێنج وێنەی شەهید خرانە روو كە هی سنوری لقی شەشەی ئەوروپا بوون. دواتر (دلاوەر ئاژگەیی) وتاری نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی خوێندەوە، هەروەها چەند پارچە شیعرێكی نەتەوەیی و شۆرشگێری لەسەر خۆشەویستی بارزانی نەمر لەلایەن هۆزانڤان (لەتیفی عومەر) پێشكەشی ئامادە بووان كرا، هاوكات وتاری هەریەكە لە هەفكاری پارتە سیاسییەكان لەلایەن( چیمەن نەقشبەندی) و وتاری یەكێتی ئافرەتانی ئەوروپا لەلایەن (خاتوو فەزیلە شۆرش) و وتاری رۆژنامەی خەبات لەلایەن (ساسان دەروێش) پێشكەش كران، كە سەرجەمیان گوزارشتیان لە ئازایەتی و قارەمانیەتی سەركردەی كاریزما ژەنەرال مستەقا بارزانی دەكرد.