لە هۆڵەندا رۆژی بەرزكردنەوەی ئالای كوردستان،وەك بیرەوەری رووداوێكی مێژووییە لە ژیان و خەباتی نەتەوەكەماندا.ناسێندرا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    287
image

رۆژی (17 دیسامبەری 1945)، رۆڵەكانی نەتەوەی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە رێورەسمێكی مێژوویی شكۆداردا بە بەشداری پێشەوا قازی محەمەد و بارزانی نەمرو خەباتگێڕانی كوردی پارچەكانی دیكەی كوردستان، ئاڵای نەتەوایەتی كوردیان لە مهاباد هەڵكرد، دواتریش شار و دێهاتەكانی ناوچەكە، یەك بە دوای یەكدا، لە رێورەسمی شكۆداردا، ئاڵایان هەڵكرد. ئەمەش وەك رووداوێكی مێژویی گرینگ رەنگی داوەتەوە و زانیاری و دیكۆمێنتی لەسەر تۆمار كراوە. تا هەنوكەش جەماوەری كوردستان بەجۆش و خرۆش و جل و بەرگی كوردەواری بە مەرسیمی ئاهەنگ ئامێژ یادی بەرز كردنەوەی ئاڵای كوردستان بەرز رادەگرن،  چونكە ئەو هەنگاوە، واتایەكی سیاسیی قووڵی هەبووە و هێما و رەمز و نیشانەكان لە هەموو سەردەمێكدا بۆ ناسیۆنالیزمی هەر نەتەوەیەك بایەخی تایبەتییان هەیە،  دامەزرانی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان،لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە ڕۆژێك بەناوی ڕۆژی ئاڵا دەست نیشانكرا.
ئەمرۆكەش لە وڵاتی هۆڵەندا، لەشاری ئارنهێم پارتی ئازادی كوردستان (پێ ئا كا) بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی ئارنهێم وئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا ئەنەكەسە و كۆمەڵەی كۆجكا پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا پێ دی كا ئس لەشاری ئارنهێم،لەڕێوەڕسمێكدا بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای كوردستانیان تایبەت بە بەرزكردنەوەی ئاڵایی كوردستان بەئامادەبوونی ڕەوەندی كورد و پارتە كوردستانیەكانی هەرچوارپارچەی كوردستان لە مەراسیمێكی شكۆداردا بەڕێوەچوو و،ئەم ڕۆژەیان نرخاند ، سەرەتای ڕێوەرسمەكە بە خولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان لەگەڵ مارشی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستیپێكرد و لە دوایدا بەخێرهێنانی ئامادەبووان و وتاری پارتە كوردستانیەكان لە لایەن بەرێز فەرهاد بۆسكاك بەزمانی زازایی و گوتاری پارتە كوردستانیەكان بەزمانی سۆرانی لە لایەن خاتوو چیمەن نەقشبەندی و گوتاری لقی شەشی لێژنەی ناوچەی هۆڵەندا لەلایەن بەرێز فەلاح ڕەشید ووتاری پێشمەرگەی دێرین لەلایەن بەرێز ملا ئاوات و گوتاری نوسەرو شارازا بەرێز ئەدیب سیفۆ خوێندرایەوە كە تیایدا وێڕایی پیرۆزبایی كردنی خۆیان و تیشك خستنە سەر مێژوو و پیرۆزیی ئەم ئاڵایە كە مژدەی دەركەوتنی ئاسۆی سەربەخۆیی كوردستانە، پاشان لە لایەن هەردوو شاعیری میللی كوردی غەریب خورماڵی و لەتیف عومەر چەند پارچە شیعرێك پێشكەشكرا ، دواتریش سردووی نەتەوەی و چەند گۆڕانیەك لە لایەن هونەرمەندی لاوی دەنگخۆشی رۆژئاوای كوردستان پێشكەشكرا. ئامادەبووانش خۆشحاڵی خۆشییان لەم ڕۆژە دەربڕی و بەهەستێكی پڕ لەجۆش و خرۆشەوە تادرەنگانێكی شەو ئاهەنگەكە بەردەوام بوو. رێزگرتن لە رۆژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان، پابەندییە بەو مانا و پەیامەی ئاڵای كوردستان هەیەتی و سوور بوونە لەسەر داخوازی و ویستی مافە نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان كە خۆی لە سەربەخۆییدا دەبینێتەوە .  شایەنی باسە هەر رۆژی 17-12 هەموو ساڵێك بە رۆژی بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان دادەندرێت، رۆژی دایكە لە كوردستان . واتە هاوكاتی رۆژی بەرزكردنەوەی ئالا، بۆنەیەكی پیرۆزی تریشمان هەیە ئەویش رۆژی ریزگرتنە لە گەورەیی ومیهرەبانی دایك كە هەموومان قەرزار باری دایكمانین دایكی نیشتمان ودایكی مرۆڤایەتیمان.


راگەهاندنی لیژنەی ناوچەی هۆلەندا