خۆپیشاندان لەدژی حەشدی شەعبی و داگیركردنی كەركوكی دڵی كوردستان....عەبدولقەهار هەولێری / هۆڵەندا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    28
image

دوای ئەو لەشكركێشیە نارەوایەی لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبی كە بە پاڵپشتی پاسدارانی ئێران بۆ سەرە شاری كەركوكی دڵی كوردستان ئەنجامیاندا، لە شاری لاهای لە وڵاتی هۆڵەندا لە بەردەم باڵوێزخانەی ئێران، ژمارەیەك لە حیزب و لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاوی لە رەوەندی كوردەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان خۆپیشاندانێكی جەماوەریان لە بەردەم باڵوێزخانەی دەوڵەتی داگیركەری ئێران لە هۆڵەندا سازدا، لە خۆپیشاندانەكەدا پرۆتستۆی ئەو لەشكر كێشی و سوكایەتی كردنانە كرا، كە حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر شاری كەركوك و هاوڵاتیان ئەنجامیاندا.    شایەنی باسە بەشێك لەسەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی خیانەتیان لە حزبەكەیان و خەڵكی كەركوك و كوردستان كردو رێككەوتنێكیان لەگەڵ قاسم سلێمانی و حەشدی شەعبی كرد بۆ ئەوەی بەشێك لە ناوچەكانی كەركوك لەبەردەم ئەو سوپایە بكەنەوە لەبەرامبەر كۆمەڵێك دەستكەوتی شەخسی كە پێیان درابو وێڕای ئەوەی كە لەلایەن جەنابی سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی خۆیان لە كۆبونەوەی دوكان ئاگادار كرابونەوە كە ناكرێت متمانە بە ئێران و حەشد بكرێت، بەڵام ئەوان گوێیان پێ نەداو دواجار رێككەوتنەكەیان بردە قۆناغی جێبەجێ كردنەوە. بۆیە كوردانی تاراوگە نارەزایی خۆیان دەربڕی بۆ پشتگیری لە خەڵكی بەشەرەفی كوردستان و شاری  كەركوك بەتایبەتی، هاوكات بە توندی سەرگۆنەی خیانەتكاران و خاك فرۆشانیان كرد و ئۆباڵی ئەو ئابرو چوونەیان خستە ئەستۆیانەوە كە مێژوو رەحمیان پێ ناكات و لەبەرامبەر گەلی كوردستان بە روو رەشی دەمێننەوە.
ئەمەو  عەلی هیروری وچیمەن نەقشبەندی ودیندار كۆچەر بە هەڵگرتنی ئاڵای پیرۆزی كوردستانەوە بە نوێنەرایەتی خۆپیشاندەران چوونە بەردەمی باڵویزخانەی وڵاتی ئێران نارەزایەتی خۆیان بە نوسراوێك پێ گەیاندن.