رەوەندی كورد لە هۆڵەندا، خۆیان بۆ ریفراندۆم ئامادە دەكەن

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    44
image

 
عەبدولقەهار هەولێری_ ئەمستردام
 لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا، لێژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ئامادەبوونی عومەر زاوێتەیی بەرپرسی ناوچە و تەواوی ستاڤی ناوچە لە كارگێرو ئەندام و بەرپرسی رێكخراوەكانی هۆڵەندای پارتی كۆبوونەوەیەكی فراوانیان سازكرد، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش جەخت كردنەوە بوو لەسەر گرنگی سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان، كە پرسێكی چارەنوسازە و پەیوەستە بە خەونی لەمێژینەی گەلی كورد بۆ گەیشتن بە ئاواتی سەربەخۆیی، لەو كۆبوونەوەیەدا ئەوە دووپات كرایەوە كە ریفراندۆم سەرەتایی پرۆسەییك دەبێت لە دانوستاندن لەگەڵ عیراق ‌و وڵاتە هەرێمیەكانی تر كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش، تاوەكو هەڵومەرجێكی وا دروست بێت رێگری نەكات لە جیابینەوە لە عێراق ،لەم ڕوانگەشەوە ئەوە دووپاتكرایەوە كە سەركەوتنی ئەم ریفراندۆمەو بەشداری كردنی چاڵاكانەی ڕەوەندی كورد لە ئەوروپا لەو پرۆسە نەتەوەییە، واتە بوونی كارتی ئیرادەی دەنگی خەڵك بە دەست سەركردایەتی كوردو نوخبەی سیاسی گەلی كوردەوە دەستیان واڵاتر دەكات لە مامەڵە كردن‌ و دانوستاندن لەگەڵ عیراق‌ و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ داوا كردنی مافی لە مێژینەی گەلی كورد كە ئەویش راگەیاندنی دەوڵەتی كوردییە