بەرپرسی دێسكی ئەوروپا لەپەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەگایی ناوچەیی هۆلەندا پێشوازی لێکرا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    47
image


بەرپرسی دێسكی ئەوروپا لەپەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتی: كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و میلەتانی دیموكراتی خواز و ئازادی خواز هەموو لە پشتی ئێمەن ئەمە دەسكەوتێكی زۆر گەورەیە، لەچەند ڕۆژی ڕابردووشاندێكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی پەڕلەمانی یەكێتی ئەوروپاو چەند لایەن وحیزبێك و وڵاتێك كرد،دەربارەی ئەم سەردانەو چالاكی وئامانجی سەردانی شاندەكە ئەم دیمانیەمان لەگەڵ بەڕێز(ئەمیر عەبدوڵا جەرگیس) بەرپرسی دێسكی ئەوروپا لەپەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان،بەڕێزیان بەم جۆرە بۆمان دوا:
عەبدولقەهار هەولێری/ هۆڵندا
سەردانی ئەوروپا ئەمیر عەبدوڵا جەرگیس بەرپرسی دێسكی ئەوروپا لەپەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتی:ئێمە پەیوەندێكی زۆر گەوەرەو بەهێزمان هەیە لەگەڵ ڕەوەند كورد لە تاروگە هەیە، خۆمان وا دەرنەخستووە كە ئێمە نوێنەرایەتی حزبێك دەكەین، هەموو كات كوردانی تاراوگە جێگای تایبەتی خۆیان هەیە. بۆ هەر شوێنك دەچین وامان هەست نەكردووە كە نوێنەرایەتی حزبێك دەكەین. زانیارەكان لەگەڵ بەغدا و هەرێمی كوردستان مافی چارەنوسەكان توانیتمان بگەیەنین بە هەموو تاكێكی كوردی هەموو پارچەكانی كوردستان.و هەوڵمان داوە لە هەموو كۆروو سمینارەكاندا تەنها بۆ ئەندامان ولایەن گرانی پارتی نەبێت. و بەچاوی رێزەوە دەروانینە رەوندی كورد لەو وڵاتاندا بەڕاستی ڕەوندی كورد لە تاراوگە پاڵپشتێكە بۆ كوردستان و حوكومەتی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی و بۆ پرسی كورد بەگشتی ئەو پەیوندیە هەیە و بەردەوامە. لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ڕابردوودا لەسەر ئاستی ئەوروپا. كە هەموو حزبەكان بەشدار بوون لە پرۆسەی دەنگدانەكە .هۆكارێكی گەورە بوو لەزۆربەی وڵاتاندا پارتی زۆرینەی دەنگی هێنا بەشایەتی ئەو خەڵكەی كە دەنگیان داوە،ئەم بووە سەركەوتنێكی گەورەی پارتی،لەناو ڕەوەندی كوردستانی لەدەرەوە، ئەوەش ڕەنگدانەوەی سیاسەتی پارتی لە ناوەوەی كوردستان بەتایبەتی لەئاستی كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بەتایبەتی لە شەری تێكشكاندنی داعش لەقەراغی هەرێمی كوردستان ئەوانە گرنگی زۆری هەبوو بەتایبەتی هێنانە پێشی پرۆسەی سەربەخۆی كورد ئەوش مافی هەمووكوردێكە بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات و دیار كردنی رۆژی ریفراندۆم هیوای بەخەڵكی كوردستان بەخشی وە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە كە گەلی كورد دوای ١٠٠ ساڵ لە پێشێل كردنی مافەكانی مافی چارەنووسی خۆی بدات. سەرۆكمان لە پەیوەندییەكانی نێودەوڵەتی توانیەتی قەناعەت و پەیوەندی بەهێز لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپاو جیهانی دەرەوە دروست بكات وهەروەها چۆن یارمەتی پێشمەرگە بدەن و پشتگیریمان بكەن، و ئێستاش لە گشت پرسی و لەهەموو وڵاتاندا پێشوازی لە شاندی حوكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ تاوتوێژ كردنی مەسەلەی ڕیفراندۆم، و زۆبەری وڵاتان پێشوازی لە سەرۆك بارزانی دەكەن وەكو سەرۆك كۆمار،كە كوردستان وەك وڵات بەڕێوە دەبات.هەرێمی كوردستان توانیویەتی رێز لەهەموو وڵاتان بگرێت لە سەر هەموو ئاستێكدا،بەتایبەتی هێنانە پێشی پرسی نەتەوەی كورد،لەنەتەوەیەكگرتووەكان. نابێ ڕەوەندی كوردستانی بێبەش بكرێن ئەوبەرپرسەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی زیاتردواو گووتی:من پێم وایە نابێ ڕەوەندی كوردستانی لەهەموو دونیا بێبەش بكرێن و پشت گوێ بكرێت بەڕاستی ڕەوەندی كورد لە تاراوگە زۆر چاڵاكن و سیاسین و لەبواری لۆبی گەری رۆڵێكی باشیان هەبووە لەڕووی خۆپێگەیاندن و ڕووی خۆتێكەڵاو بوونیان لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەو وڵاتەی كە تێدادەژین. وهەروەها خەڵكێكی زۆر زمان زان وئەكادیمی توانیویانە خۆیان پێبگەیێنن ، و خۆیان بناسێنت و زۆربەیان بەشداریان لە كۆر سمینارە نێودەوڵەتیەكانیان كردووە بە ئاڵای كوردستانەوە ئەوش مافێكی رەوای خۆیانە . بۆ ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە ناسنامەی هەرێمی كوردستانیان هەیە بۆیان هەیە دەنگ بدەن. ئەگەر دوورێشبن دەكرێ میكانزمێك بدۆزرێتەوە، لەڕێگای كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان. ئێستا تەكنیكی زۆر پێشكەوتووە . یان بەئۆنلاین دەنگ بدەن بە بەڵێ یان بە نەخێر. من دڵنیام هەوڵێك لە ئارادایە چارەیەك بدۆزرێتەوە بۆ ئەم دەنگدانە تا كوردانی تاراوگە پشت گوێ نەكرێن.كوردانی تاراوگە زۆر بە زۆری بە پێناوی كوردایەتی قوربانیان داوە مافیان پێشڵ كراوە دەربەدەركراون ئەوانیش بەشێكی دانەبڕاون لە هەرێمی كوردستان بۆیە بەشداربوونی ئەوان لە پرۆسەی ڕیفراندۆم ئەركێكی زۆر ئەرێنی و بە پێویست دەزانین. بەهیچ جۆرێك پاشگەز بونەوەی نیە بەرپرسی دێسكی ئەوروپا لەپەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتی:من دڵنیام سەركردایەتی كوردستان ئەو بڕیارەی داوە و دڵنیایشی داوە بە هاوڵاتیان.وبەهیچ جۆرێك پاشگەز بونەوەی نیە، چەند هەرەشەو گرفتی سیاسی و سەربازی و ئەمنی بێتە پشەوە ئەمەڕێگر نابێت، كە سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان پاشەكەز بێبێتەوە، و نابێتەوە،لەبەر ئەوەی ئێستا بارو دۆخێكی گونجاوە بۆ میلەتی كورد مافی چارەنوسی خۆی بدات.لەوبەشەی خاكی كوردستان كە بەكردەوە سەلماندویەتی حوكمڕانیەكی سەركەوتووی هەبووە لە ڕابردوودابە بەراوردلەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە، توانیومانە خۆمان نیشان بدەین لە هەموو بورارەكاندا زۆرپێشكەوتووبووین بۆ هەموو جیهان. ئەگەر شەری داعش نەبوایە كوردستان زۆر پێشكەوتووتردەبوو. هەمووسەردانێك دەسكەوتی خۆی هەیە ئەمیر عەبدوڵا زیاترگووتی:من پێموایە هەر سەردانێك دەسكەوتێكی خۆی هەبوو،بەتایبەتی گەیاندنی پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان،سەركردایەتی هەرێمی كوردستان ومیلەتی كورد وبارودۆخی هەرێمی كوردستان و تێگەیشتنی ئەوان بۆ نێوان پەیوەندییەكانی ئێمە و بەغدا وتێگەیشتنی ئەوان بۆ شەڕی تیرۆرو تێگەیشتی ئەوان بۆ ئەو پێكەوەژیانەی لە كوردستان هەیە، دەبێتە هۆی ئەوەی كە پردێكی گەورەی دەولیی دروست ببێت بۆ پشتگیری كردن لە هەرێمی كوردستان، ئێمە هەوڵ دەدەین ئەم پشتگیریە توندتربكەین.تا ئەوپارتەی پەیوەندییەكان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هەبێت لەگەڵ پەرلەمانتاران حیسابی بانكەكان ناوەندە گرنگەكانی زانستی زۆری تر كە بۆ ئێمە گرنگە بۆ ئەوەی ئەوان زیاتر زانیاریان هەبێت لەسەر هەرێمی كوردستان. تاكو بزانێن هەرێمی كوردستان هەرێمێكی جیاوازە لە عێراق نابێت پشت گوێ بكرێت و نابێت دان بەو واقیە دابنرێت كەلە كوردستانی باشوردا هەیە پێموایە ئەوانە هەموو نمریەكی باشە دەدرێتە هەرێمی كوردستان.كەئەوە لای ئەوان دروست بووە كە بەهانامان بێن كە كەمترین بارودۆخ بێتە پێشمان مەرجیش نیە ئەم شەرە بەدەوام بێت، بەڵام ئێمە ئەو بۆچونە دادەنێین، لەڕووی سیاسی نێو دەوڵەتی ئەو دۆستانەی ئەوروپی لەجیهاندا كاتی ئەوە هاتوو ئەوانیش بەهانای ئێمەوە بێن. ئەوان پێیان خۆشە هەوڵ بدەین بەئاشتی ئەم كارە ئەنجام بدرێت، ئێمەش زیاتر پێمان خۆشە كێشەكانی خۆمان بەدیالۆك و ئاشتیانە لەگەڵ وڵاتانەدا چارەسەربكەین كەلەگەلێاندا دەژین.هەرگیز لەمێژووی خەباتی میلەتی ئێمدا نیە پەنامان نەبردووە بۆ توندوو تیژی یاخوو مافەكانمان بە توندووتیژی بەدەست بهێنین. كورد هەمیشە مافەكانی پێشێل كراوە هەمیشە ئێمە قوربانی ناعادیلانە و قوربانی دەستی تیرۆربووین. بۆیە ئێستا باروودۆخەكە گونجاوە ئێمە دەمانەوێ بەراشكاوی بڕیار لە چارەنووسی خۆمان بدەیەن، دەمانەوێت بەشێوەیەكی ئاشتیانە و دۆستانە ئەو مافانەمان دەست كەوێت و میلەت خۆی حوكوم لەچارەنووسی خۆی بدات ،پارتی دیموكراتی كوردستان لەمێژووی زیاتر لە ٧٠ ساڵی خۆیدا بەكردەوە سەلماندویەتی كەئەم خەباتەی پەیڕەو كردووە خەباتی كردووە لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی و رێزی ڵێگیراوە ،لەبەر ئەوە هەرگیز پەنامان بۆ توندوو تیژی نەبردووە بۆئە ئێستا جەنابی سەرۆك پەیڕەوی دەكا بۆ هەرێمی كوردستان ودیاری كردنی دوا ڕۆژی ئەو میلەتە بەچاوی رێزەوە دەبینێن ومن دڵنیام دۆستانی زۆر زۆر مان بۆ دروست بووە، ئیتر ئەم سەردەمە بەسەر چوو كەبیرمان دەكردەوە. ئێستا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی میڵەتانی پێشكەوتوو و میلەتانی دیموكراتی خواز و ئازادی خواز هەموو لە پشتی ئێمەن ئەمە دەسكەوتێكی زۆر گەورەیە، هەر بڕیارەك میلەتی كورد بدات لە جیهاندا پەسەند دەكرێت لەدوماهیدا ئەوبەرپرسە بەم جۆرە دەربارەی ئایندەی كوردستان دوا:ئایندەیەكی ڕوون و ئاشكرایەلەبەرئەوەی بنەماكانی دروست كردنی دەوڵەت لە هەرێمی كوردستاندا هەیە سەركردەیەكی زیرەك هەیەومیلەتێكی ژێروئازای توانایی هەیە قوربانی بدەن لەپێناو سەربەخۆیی و ئازادی دەست بكەوێت بە شێوازیەكی ئاشتیانە وهەروەها توانیەتی خۆی بگەینتە جیهانی دەرەوە من دڵنیام هەر بڕیارەك میلەتی كورد بدات لە جیهاندا پەسەند دەكرێت،لە مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە دێسكی وڵاتانی ئەوروپی هەیە و دێسكی وڵاتانی ئاسیایی هەیە و دێسكی وڵاتانی ئەفریقی هەیە و دێسكی وڵاتانی عەرەبی و گۆرانكاریەكی زۆر كراوە لە پەیوەندییەكانی دەرەوی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چوار چێوەی ئەم دێسكانەی كە رێكخراون،من سەرپەرشتی دێسكی ئەوروپا دەكەم ، دەمەوێت لەوبارەیە چەند رونكردنەوەیەك بدەم.لە شەش ساڵی رابردودا پەیوەندییەكانی دەرەوە، لەڕێگای دێسكی ئەوروپاوە توانیویەتی پەییوەندییەكی زۆر بەهێز دروست بكات لەگەل پارتە سیاسیەكان و پەرلەمانتاران وناوەندەگرینگەكان وئەفسەر ناوندەكانی ئیستراتیجی وئەكادیمیەكان وڵاتانی ئەوروپا دروست بكات، تا بتوانێ زۆرترین شاندی كوردستانی سەردانیان ئەوروپا بكات.لەسەر ئاستی وڵات پێشوازی لە هەرێمی كوردستان دەكەن بەچاوی رێزەوە هەڵسووكەت لەگەڵماندا دەكەن بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان. هەروەها زۆر گرنگی بە شاندی پەیوەندیەكانت دەرەوە دەدەن. پەیوەندێكی زۆر بەهێز و دۆستانە و ڵێتگەیشتنێكی زۆر باش لە نیوانمان پەیوەندیەكانی دەرەوە و پارت و لایەنە سیاسییەكانی دروست بوو، ومن دڵنیام رەنگدانەوەیەكی باشی دەبێت لەكاتی بەرێوەچوونی پرۆسەی ڕیفراندۆم. لەبەر ئەوەپارتی لایەنێكی زۆر گرنگە لە حوكمرانی هەرێمی كوردستان،سیاسەتی و ستراتیجی پارتی پەیوەندەیەكانی زۆر بەباشی بەڕێوە دەبات لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و حوكومەتی ناوەندی بەدڵنیایەوە رەنگدانەوە و سیاسەتی پارتی لەدوارۆژدا بۆ كوردستان بەكاردێت بۆیە پارتی خاوەی ئەزمۆنەێكی زۆرە بەو هیوایەم كوردستان بەروەو سەربەخۆ بڕوات.