بەیاننامەی پاڵپشتی لە دیاریکردنی ڕۆژی گشتپرسی و هەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستان لەلایەن هەڤکاری پارتە کوردستانییەکان لە هۆڵندا.

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    128
image

ڕۆژی ۷ی٦ی۲٠۱۷ بە بانگێشت و سەرۆکایەتی بارزانی ، حیزب و لایەنەسیاسیەکانی کوردستان کۆبوونەوە یەکی مێژووییان لە باشووری کوردستان ئەنجامدا،
لەم کۆبونەوەیەدا بڕیارێکی مێژویی دەرکرا کە ئەویش بڕیاری دەستنیشانکردنی ڕۆژی ئەنجامدانی گشتپرسی بوو لە ٢٥/٩/٢٠١٧ بۆ دانیشتوانی باشووری کوردستان وە بەکارهێنانی ئەو مافەی کە کوردان لە سەرانسەری هەموو جیهاندا بەدرێژایی مێژوو خەباتیان بۆ کردووە بەگشتی وە لە هەر چوارپارچەی کوردستان بەتایبەتی.
بەم هەنگاوە ڕۆحی شەهیدان ئاسودە دەبێت وە داهەتوویەکی پڕشنگدار دەستەبەر دەکات بۆ تێکۆشەرانی کورد و کوردستان. وە هەر لەم کۆبونەوە مێژووەدا بڕیاردرا بە زووترین کات پەرلەمان کارابکرێتەوە و کێشە سیاسی و ئابوریی و بژیویەکانی خەلک چارەسەر بکرێن، وە ئەنجومەنێك بۆ گشتپرسی پێکبهێنرێت.
بەم بۆنە مێژوییەوە ئێمەی هەڤکاری پارتە کوردستانییەکان لە تاڕاوگە بەگشتی وە لە هۆڵەندا بەتایبەتی کە خۆمان دەبینینەوە لە ١٨ پارتی سیاسی کوردستان لە هەرچوارپارچەکەی کوردستان وە لە ڕەوانگەی هەلوێستی نیشتیمانی و هەستکردن بە بەرپرسیارتی مێژوویی و بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی پشتیوانی تەواوی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ ئەو بڕیارە پیرۆزانەی سەرکردایەتی کورد لەباشوری کوردستان
وە پاڵپشتێکی بەهێز دەبین بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی لەو ڕۆژە پیرۆزەدا کە ئاماژەی پێکرا، وە لە تاڕاوگە دەبین بە هاوکار و پشتیوان بۆ کارئاسانی ئەنجومەنی گشتپرسی و دەبین بە ئاوێنەیەکی ڕوونی ڕاستگۆی بڕیارەکانی ئەو کۆبوونەوەیە، هیوادارین هەموو کوردێکی دڵسۆز هەست بەو بەرپرسیارێتییەبکات و ڕۆڵی کارای خۆی ببینێت بۆ بەدیهێنانی مافەڕەواکانی گەلی کورد لەسەر خاکی باوك و باپیرانی.
بژی کورد و کوردستان
هەرشەکاوەبێت ئاڵای کوردستان
بەرەو سەربەخۆیی گیان فیداین
هەڤکاری پارتەکوردستانییەکان لە هۆلەندا
٨/٦/٢٠١٧ هولەندا