بەشداربونی یەکیەتی قوتابیان و لاوانی کوردستان لە هۆڵەندا لە مەراسیمی رێزلێنانی مارتین ڤان دەرراندن

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    414
image

لە درێژەی كاروچالاكیەكانی ڕێکخراوی یەکیەتی قوتابیان و لاوانی کوردستان لە هۆڵەندا بەرێز گۆھدار بۆتانی بەرپرسی یەکیەتی قوتابیان و لاوانی کوردستان لە هۆڵەندا بەشداری لە مەراسیمی شكۆدار و شایستەی ڕێزلێنان لە مارتین ڤان دەرڕاندن بەرپرسی گشتی ڕێكخراوی "ئۆنفایل" سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی بیانی لە شاری ئەمستردام کرد. لە دیدارێکدا گۆھدار بۆتانی سۆپاسی بەرێز مارتین ڤان دەرراندن کرد بۆ کاروچالاکیەکانی لە ساندیکای رۆژنامەنووسانی بیانی و بەتایبەتی لە ماوەی رابردو کە زۆر خزمەتی پرسی کورد و رۆژنامەنۆسانی کورد لە ھۆلەندا کردوە. ‌‌ھەروەھا بە مەبەستی رێزلێنان لە کەسایەتی بەرێز مارتین وچەپکە گوڵێكی ڕێزلێنان پێشکش کرا لەلایان بەرێز گۆھدار بۆتانی.  

 

ئەم مەراسیمە نووسینگەی ڕۆژنامەی خەبات لە هۆڵەندا بەسەرپەرشتی ساسان دەروێش سازکرا.

 

ڕاگەھاندنی ڕیکخراوی  یەکیەتی قوتابیان و لاوانی کوردستان لە هۆڵەندا

یەکیەتی قوتابیان و لاوانی کوردستان لە هۆڵەند