کۆبوونەوەی فراوانی ڕێکخراوی ئاڕنهێمی پارتیمان سازکرا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    525
image

ڕۆژی یەک شەممە بەرواری 27ی ئازاری 2016 ڕێکخراوی شاری ئاڕنهیمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنوری چالاکی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتیمان ، لە درێژەی کار و چالاکیەکانیان بەهەمانگی شاندێکی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندا لە کارگێران بەڕێزان پێشڕەو حەسەن وڕەشید بۆتانی وئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراو کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجام دا بەمەبەستی بەهێزکردن ودانانی پلانی نوێێ کاروچالاکیەکانی ڕێکخراو بۆئەم ساڵ سەرەتا بەخولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لەگیانی پاکی شەهیدانی کوردوکوردستان دەستی پێکرد وپاشان لەلایەن بەڕێز پێشڕەوحەسەن بەرپرسی ڕێکخستنی لیژنەی ناوچەمان باسێکی دوورودرێژی لەسەر ڕەوشی کوردستان وبارودۆخی ئەمڕۆی ناوچەکە باسکردودواتر باسی لە ڕەوشی ڕێکخراوکراوبەتیڕوتەسەل لەکۆتایشدا دەرگای گفتوگۆکرایەوە بۆ ڕەخنەوپێشنیارەکان سەرئەنجام زۆرسەرکەوتوانە کۆتایی هات بە دانانی چەند پلانێکی تۆکمەی کارکردن.

ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای
پارتی دیموکراتی کوردستان