پرسە نامە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    779
image

بۆ خانەوادەی تێکۆشەری خوالێخۆشبوو ( سعید عبداللە مایی  )
بەڕێز کاک فریق فاروق بەرپرسێ لقی ئامێدی پارتی دیموکراتی کوردستان
کوڕانی خۆلێخۆشبوو بەڕێزان  کاکە حمید عبداللە مایی  ودکتۆر هەژار عبداللە مایی
بە بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (  سعید عبداللە مایی  )
پاش سڵاو ڕێزی بێ پایانمان لە لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان

بۆ تێکڕای خانەوادە و کەسوکار و هاوریان و دۆستانی کۆچکردوو (سعید عبداللە مایی  ) بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیمان  پێ گەیشت  لەدوای ململانیەکی سەختی نەخۆشی کۆچی دوایی کردوە ئێمە لێرەوە زۆر بەداخ بووین بۆ ئەو پیاوە پاک و نیشتیمان پەروەرودڵسۆزەی کوردوپارتیمان ، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان وەک بەرپرس وکارگێڕان وئەندامانی سنوری ڕێکخستنی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتیمان لە تێکڕای خانەوادە تێکۆشەرو دڵسۆزبەکوردوکوردستان ئەکەین  .
خوالێخۆشبوو لە ساڵی ١٩٣٤ لە گوندی مایی لە نێو بنەماڵەیەکی نیشتیمان پەروەر چاوی بەدنیا هەڵهێناوە ، لە ساڵی ١٩٥٨ پەیوەندی کردوە بەپارتی دیموکراتی کوردستان ولەسەرەتای بەرپاکردنی شۆڕشی ئەیلولی مەزن بۆتە پێشمەرگەیەکی قارەمانی نێوسەنگەری کوردایەتی وبەهەمان گیان فیدایی وخۆشەویستی بۆ ڕیبازیی پیرۆزی بارزانی نەمروپارتەکەی تادواهەناسەی ترپەی دڵی بۆ پارتی وبارزانی بووبەداخەوە لە ڕۆژی ٢٢/٣/٢٠١٦ دڵە گەورەکەی لەلێدان کەوت ، لە دوای سەرهەڵدانی ساڵی ١٩٩١ ڕۆڵی کاریگەری بینیوە لە دەڤەری ئامێدی وبادینان جگە لەوەی باوکی شەهیدی سەربڵند وپێشمەرگە کاکە سامی سعید عبداللە مایی یە وخاوەنی ئەوهەمووسەروەریەن بۆ کوردوپارتیمان .
داواکارین لە یەزدانی مەزن ئەم کۆچە دواناخۆشی ئەوبنەماڵە تێکۆشەرەبێت لە کۆتایدا دەلێن بە ناوی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان ئارامی وسەبوری بۆ خانەوادەکەیان بگەڕێتەوە و خوالیخۆشبووش بە بەهەشتی پان وبەرین شادبکات
انالله واناالیه راجعون
لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای
پارتی دیموکراتی کوردستان

---------------------------

پرسە لە رۆژی یەک شەممە له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌.

Yekshem 27/3/2016,

13:00tot17:00

Dirk Loogenstraat 6

3814 BC  Amersfoort