ڕێزلێنانی لەزگین شرانشی لە بارەگای پارتیمان بەڕێوەچوو

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    356
image

بە ئامادەبوونی بەرپرس وکارگێڕانی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان ، لە بارەگای ناوچەمان لە شاری ئەمستردام ، ڕێزلێنان لە خەبات وتێکۆشان وپاڵپشتی کردنی پارتیمان لە هۆڵەندا لەلایەن نیشتیمان خەلیل مستەفا شرانشی ناسراو بەلەزگین وەک ئەندامێکی چالاکی نێو ڕیزەکانی پارتیمانە لە هۆڵەندا کە لەساڵی ١٩٩٤ پەیوەندی کردوە بەڕیکخستنەکانی پارتی وڕۆڵی کاریگەری بینوە لە کاروچالاکی بەردەوامی لە ڕێکخراوی شاری ئەمستردام ولە بنەماڵەیەک نیشتیمان پەروەر وخاوەن شەهیدوپێشمەرگە یە ، کاتێکیش فەرمانبەردەبێت لە شارەوانی ئەمستردام وبەناوی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری شاری ئەمستردام داوا لە شارەوانی دەکات کە کوردیش پشکی هەبیت لە پرۆگرامی تەلەفزیۆنی شاری ئەمستردام بۆ ئەومەبەستە ڕازی دەبن وبەرێزیان تیمێک دروست دەکات وکاروچالاکیەکانی ڕەوەندی کوردوپارتیمانی لەوڕێگایەوە پەخش دەکرد بەناوی کوردستان تیڤی شاری ئەمستردام ،وا ئەم جارەش لە هەڵوێستێکی کوردانەوجوامێرانەدا بۆ یادوبیرەوەری ٣٧ هەمین ساڵیادیی کۆچی دوایی بارزانی نەمر خەرجی تەواوی هۆڵەکەی دابین کردوخستیە ئەستۆیی خۆیی لە پێناو ئەودڵسۆزییەیی وخەباتی چەندساڵەی پارتیمان لەهۆڵەندا خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشیە کاکە لەزگین ولە بەرامبەردا سوپاسی کردن وووتی ئەوەی من کردومە ئەرکێکی بچوکی نەتەوەیەتی خۆمە بەرامبەر باوک وسەرکردە بارزانی نەمر کە باوکم پێشمەرگە وخاوەن شەهیدی ئەو ڕیبازەین بۆ ئەوڕیبازەش هەوڵوسەرکەوتنی ئەدەین ومن جارێکی تر سوپاسی هەمووتان دەکەم بۆ خەڵاتەکەتان وسوپاس نامەکەی لقی شەشی ئەوروپایی تێکۆشەر دووبارە سەرکەوتووبن.

ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای
 پارتی دیموکراتی کوردستان