لە هۆڵەندا بیرەوەری ٢٨هەمین ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجە سازکرا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    355
image

ئەمڕۆلە ژێر ناونیشانی هەڵەبجە قوربانی ئازادی وسەرفرازی بوو بۆ کوردستانی مەزن ، ڕێکەوتی چوارشەمە بەرواری ١٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە شاری لاهای لەتەک بارەگایی ڕێکخراوی نێو دەوڵەتی نەهێشتن وقەدەغەکردنی چەکە کۆمەڵکوژیەکان کە مۆنۆمێنتی عومەری خاوەری لە ئامێز باخچەکەیدایە وسیمبولە بۆ هەموو شەهیدانی کارەساتی هەڵەبجەی شەهید.هەروەک نەریتێکی ساڵانەی رەوەندی کورد لە هۆڵەنداو دەوروبەری ئەمساڵیش بەهاوکاری لیژنەی باڵای کۆمیتەیی هاوکاری پارتە کوردستانیەکانی هەرچوارپارچەکەی کوردستان و بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاولە کەسوکاری شەهیدان و ڕەوندی کورد لە هەرچوارپارچەکەی کوردستان و لە کەسایەتی ناسراوی کورد و بەڕێز سەیوان بارزانی باڵوێزی عێراقی فیدڕاڵ و بەڕێز دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا ونوێنەرایەتی( ڕێکخراوی ئۆ پی سی دەبلیو) ئامادەبوون لەگەڵ کارگێڕانی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندا وبەشیکی ئەندامانی پارتیمان.سەرەتا لەلایەن هەردوو پێشکەشکار ساسان دەروێش وکاروان کەریم بە هەردوو زمانی کوردی و هۆڵەندی بەخێرهاتنی هەموولایەکیان کردو بەخولەکێک وەستان وبێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان و قوربانیان و ووتنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد ، پاشان کۆمەڵێک ووتاروپەخشان پێشکەشکران لە ووتاری وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراو ووتەی لیژنەی باڵایی کۆمیتەیی پارتە کوردستانیەکان بەزمانی کوردی وهۆڵەندی خوێندرایەوە هەروەها لەلایەن هونەرمەند سەلاح ڕەئوف پارچە مۆسیقایەکی بەناوی بەتەنیا جێم مەهێڵەی بۆ ئامادەبوان پێشکەشکرد لەگەڵ ووتنەوەی دەقی شیعریەکەی لەلایەن ئامادەبوانەوە ووترایەوە بەدەنگیکی بەرزو زولاڵ ، پاشان ووتاری باڵوێزی عێراق و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ونوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەهێشتن و قەدەغەکردنی چەکە کۆمەڵکوژیەکان لە شاری لاهایی پێشکەشکران لەگەڵ ووتاری پارتی سۆسیالیستی هۆڵەندی لەکۆتایشدا هونەرمەندی دروستکەری مۆنۆمێنتەکەی عومەری خاوەر لە هۆڵەندا ووتەیەکی پێشکەشکرد کە هەمووویان بەتێکڕا گوزارشتیان لە کارەساتی هەڵەبجە و قوربانیەکانیان کرد کە بەدەستی دڕندەترین دیکتاتۆری سەدەی بیستەم ڕوویان داوە وئێستا خۆیان وپارتەکەیان لەگۆڕنران ، پاشان پێکەوە هەموو ئامادەبوان بە چەپکە گوڵی ڕێزلێنان بەرەو مۆنۆمێنتەکە هەنگاویان ناو ڕێزونەوازشیان نواند بەرامبەر هەمووشەهیدانی هەڵەبجە و قوربانیەکانی وهیوای ئەوەیان خواست یاد و بیرەوەریەکە ببێتە پەیامێک بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەوکارەساتە کە ئێستا تیرۆریستانی داعش لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا چەند جاریک ئەوچەکە قەدەغەکراوەیان بەکار هێناوە و کاریگەری بەسەر جەستەی پێشمەرگەکانەوە هەیە.
ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای
 پارتی دیموکراتی کوردستان
16/03/201