سلڤیا فرناندس دی گورمه‌ندی سه‌رۆکی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی ICC

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    333
image

له‌میانه‌ی مانه‌وه‌ی له‌هۆڵه‌نداوله‌چوارچێوه‌ی دیداروسه‌ردانه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌کانی جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ یاوه‌ریی باڵێئۆزی عیراق له‌ هۆڵه‌ندا وعومه‌رزاوێته‌یی به‌رپرسی پارتیمان له‌ هۆڵه‌ندا ، سه‌ردانی باره‌گای دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی کردو له‌لایه‌ن سلڤیافرناندس دی گورمه‌ندی سه‌رۆکی دادگاکه‌ پێشوازیی لێکرا ،له‌ دیدارێکدا جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان داوای کرد که‌له‌لایه‌ن دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ په‌له‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردنی دۆسییه‌ی به‌جینۆسایدناساندنی تاوانانه‌کانی دژ به‌ کوردانی ئێزدی بکرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ ئه‌و تاوانانه‌ی تیرۆریستانی داعش ئه‌نجامی ده‌ده‌ن تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تین و پێویسته‌ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بێده‌نگ نه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ دڕندانانه‌.

ڕاگەیاندی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای
 پارتی دیموکراتی کوردستان