له‌ هۆڵه‌ندا کۆڕێک بۆ ٣٧ هه‌مین ساڵیادی کۆچی بارزانیی نه‌مر سازکر

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    350
image

له‌ ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ به‌رواری ٣/٦/ ٢٠١٦ له‌ شاری ئه‌لمیره‌ ،لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ به‌شداری به‌ڕێزجه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتیمان ، کۆڕێکی ماته‌مینی بۆ به‌رزو پیرۆز ڕاگرتنی یادوبیره‌وه‌ری ٣٧ هه‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی باوکی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌ی کورد بارزانیی نه‌مر ، که‌ پتر له‌ نیوسه‌ده‌ پێشمه‌رگه‌و پێشه‌وای گۆڕه‌پانی کوردایه‌تی بووه‌ وبۆتاکه‌ ساتێکیش له‌وه‌رکه‌ شه‌ره‌فمه‌نده‌ که‌مته‌رخه‌م نه‌بووه‌ و کوردایه‌تی کردۆته‌ نه‌خشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وسه‌رفرازی گه‌له‌ سته‌مدیده‌که‌ی و ده‌فه‌رموویت ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی خاک تاوانبێت ئه‌وامن تاوانبارترین مرۆڤم . به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕیزان فه‌وزی ئه‌سعد نوینه‌ری لقی شه‌شی ئه‌وروپایی پارتیمان وسه‌یوان بارزانی باڵیۆزیی عێراق له‌ هۆڵه‌ندا وبه‌ڕیز دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوینه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ یه‌کێتی ئه‌روپاو به‌رپرسانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی به‌لژیکاو لیژنه‌ ناوچه‌کانی ووڵاتی ئه‌ڵمانیا هانۆڤه‌ر و فرانکفۆرت ولایپزیک ودۆسڵدۆرف ومونشن وبنکه‌ی لالش وماڵایزیدیا له‌ ئه‌ڵمانیا و نوێنه‌رانی پارت وڕێکخراوه‌ کوردستانیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان وبه‌شیکی به‌رچاو له‌ ڕه‌وه‌ندی کورد بوو ، سه‌ره‌تا له‌دوای به‌خیرهاتن به‌خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد وکوردستان وسه‌روه‌ریان باوکی کورد بارزانی نه‌مر ده‌ستی پێکرد ودواتر تابلۆی بارزانی نه‌مر وتاجه‌ گوڵینه‌ گه‌یشتنه‌ سه‌ر شانۆ و پاشان له‌لایه‌ن به‌ڕیز عومه‌رزاوێته‌یی ووتاری لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندا پێشکه‌ش کرا وله‌لایه‌ن به‌ڕیز جه‌عفه‌ر ئیبراهیم وێرای پێشکه‌ش کردنی باسێک له‌سه‌رخه‌بات و به‌رخوادنی بارزانی نه‌مر باسی له‌ ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی کوردستان ویه‌کخستنه‌وه‌ی نێوماڵی کوردی کرد هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن به‌ڕێز دلاوه‌ر ئاژگه‌یی به‌ر پرسی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و به‌ڕێز ئۆسمان گیده‌ن ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد به‌ناوی ماڵایزیدیا و پاشان ووتاری کۆمیته‌یی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ هۆڵه‌ندا له‌لایه‌ن به‌ڕێز سید عه‌لی پێشکه‌شکرا وله‌ دوایشدا ووتاری نوێنه‌رانی پارت ولایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان پێشکه‌ش کرا وتیدا ڕۆڵی خه‌بات وتێکۆشانی بارزانی نه‌مریان به‌رزنرخاند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌لایه‌ن به‌رێز غه‌ریب خورماڵی چه‌ند پارچه‌ هه‌ڵبه‌ستێکی تایبه‌ت به‌بارزانی خوێنده‌وه‌ له‌ کۆتایشدا چه‌ندین بروسکه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن خوێندرانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ له‌لایه‌ن دیندار کۆچه‌ر وساسان ده‌روێش پێشکه‌شکاری کۆڕی ماته‌مینیه‌که‌ بوون.

ڕاگەیاندی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای
 پارتی دیموکراتی کوردستان