خولی نەورۆزی تۆپی پێ لەشاری دانهاخ بەڕێوەچوو..!

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    327
image

عەبدولقەهار هەولێری- هۆڵەندا
لەچوارچیوەی چالاکیەکانی فێستیڤاڵی نەورۆز ، لەڕۆژی 13/03/2016 کە کۆمەڵەی کاری هاوبەشی ڕێکخراوە کوردیەکان لەهەرچوارپارچەی کوردستان ،بەهاوکاری شارەوانی دانهاخ پێ هەڵسان ،ئەمڕۆ دەستیان کرد بەیەکەمین چالاکی بەبۆنەی نەورۆزەوە ،بە ئەنجام دانی خولێکی تۆپی پێ بوو بۆ پێنخ تیب ، تیپە بەژداربوەکان ( لاوانی هەرور، بارزان ،زاخۆ ،لاوانی کوردستان ،قوتابیان و لاوانی کوردستان هۆڵەندا)بە سەرپەرشتی ناوبژیوانی هۆڵەندی فریاد کۆیی خولەکە بەڕیوە چوو،،لەشاری لاهای. بەسەرپەرشتی بەرێزان (عەلی هەروری ،مراد کایا، رسول دەمیرئۆجاک) ،ئەم خولەیان بەڕێوە برد،ژمارەک لە ڕەوەندی کوردی ئامادی یاریەکان بوون چەند کاتژمێرێکی خایاندو ،لەکۆتایی یاریەکاندا تیپی زاخۆ جامی خولی نەورۆزی بەدەست هێناو بە پلەی یەکەم ،تیپی لاوانی هەرور پلەی دووەمیان بەدەست هێناو ،وە تیپی قوتابیان و لاوانی کوردستان لە هۆڵەندا پلەی سێ یەمیان بەدەست هێنا.
لەکۆتایی دا خەڵاتی خولە کە بەسەر تیپە سەرکەوتوەکاندا دابەش کرا،لەلایە پەرپرسی حیزبە کوردستانیەکانی هەرچوارپارچەی کورستان .