ڕێکخراوی ئەمستردام لەبارەگای ناوچە کۆبوونەوە ... عبدولقەهار هەولێری

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    597
image

لەسەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتیمان ودابەشکردنی کارەکانی بۆ ڕێکخراوەکان وسەرپەرشتی ڕاستەوخۆیان ، ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٠٧/٢/٢٠١٦ لە بارەگایی پارتیمان لەشاری ئەمستردام دەستەیی بەرێوەبەری کارگێڕی ڕێکخراوی ئەمستردام کۆبونەوە بە ئامادەبوونی هەردووکارگێری ناوچەی پارتیمان بەرێزان پێشرەو حسن و سەلیم محمد سندی سەرپەرشتی کۆبونەوەکەیان کرد . سەرەتا لە لایەن بەرێز عبدولقەهارهەولێری جێگری بەرپرسی ڕێکخراوی ئەمستردام بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردوکوردستان و سەروەریان باوکی کورد بارزانی نەمر دەستیپێکرد ، پاشان لەلایەن بەڕێز پێشرەو حسن باسی لە نەخشەیی ئامادەکارییەکانی چالاکیەکانی مانگی ئاداری کردوبەهەمەهانگی لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخستنەکان وڕیکخراوە تێکۆشەرەکان بەئەنجامی بگەیەنن کە لەوپێش لەکۆبوونەوەی فراوان بڕیاریان لەسەردراوە هەروەها بەشی دارایی وڕاگەیاندن وپەیوەندییەکان وچالاکیەکان هاوکاردەبن بۆ هەمان مەبەست و لەسەر بریاری لێژنەی ناوچەی هۆڵەندا بەرێز سەلیم سندی سەرپەرشتی رێکخراوی ئەمستردام بکات بۆ هەمان مەبەست وە بەرێزیان سەبارەت بەکارەکانی دواو بەرنامە و پلانی نوێیان داڕشت بۆ کاری داهاتوویان.بەئامادەبوونی دەستەیی بەرێوەبەری کارگێڕی ڕێکخراوی ئەمستردام کە پێکهاتبوو لە بەرێزان ، ڕزگار حمید خواستی وفکرت طە وسازان عەلی سعید و مسعود ئەمین باپیرو لقمان حسین جندی، پێکەوە پەیمانیان دا کە وەفاداربن بەرامبەر ڕێبازی پیرۆزیی بارزانی نەمر و لە خزمەت و بەروەپێشەوە چوونی پارتیماندابن ئەمەوکۆبوونەوە کە لەدوایی گفتوگۆیەکی چڕوپڕوبڕیاردان لەکۆمەڵیک لە کاری هاوبەش وپەسەندکردنیان بەکۆیی دەنگ چەند کاتژمێری خایاند وزۆر سەرکەوتوانە کۆتایی هات